سەرەکی » زانست » هەسارۆكەكەی پشتی مەریخ لە ئەمریكای باكوور كەوتە خوارەوەپەڕە 3

هەسارۆكەكەی پشتی مەریخ لە ئەمریكای باكوور كەوتە خوارەوە

رۆژی 21ی ئەم مانگە هەسارۆكەیەك لە پشتی مریخەوە و لە دوای گەشتێكی درێژی لەئاسمانی زەوی تەقییەوە و پاشماوەكانی كەوتە ئاوەكانی ئەمریكای باكوورەوە.
شەوی 21ی ئەم مانگە دانیشتوانی چەند ناوچەیەكی ئەمریكای باكور شاهێدی كەوتنە خوارەوەی تۆپەڵە ئاگرێك بوون كە پاشماوەی تەقینەوەی هەسارۆكەیەك بوو كە پێش چەند ڕۆژێك زانایانی گەردوونناسیی چاودێرییان كردبوو‌و چاوەڕوانی كەوتنە خوارەوەیان دەكرد بۆ سەرزەوی.
زانایانی گەردوونناسیی ئاماژەیان بەوە داوە كە بەر لە چەند ڕۆژێك ئەو هەسارۆكەیەیان ئاشكرا كردووە و چاوەڕوان بوون بكەوێتە خوارەوە و دواجار شەوی 21ی ئەم مانگە لە شێوەی تۆپەڵە ئاگرێكدا كەوتووتە خوارەوە و ڕۆچۆتە ناو قوڵایی دەریاچەی هۆرۆن كە دەكەوێتە سنووری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كەنەداوە.
زانایان دەڵێن» ئەو هەسارۆكەیە لە بنەڕەتدا لە پشتی هەسارەی مەریخەوە بووە و بەپێی مەزەندەكان نزیكەی نیو ملیار كیلۆمەتری بڕیووە دواتر لە شێوەی تۆپەڵە ئاگرێكدا كەوتووتە سەر زەوی و بەناخی دەریاچەی هۆرۆندا ڕووچووەو ئەو دەریاچەیە بووەتە گۆڕی پاشماوە سووتاوەكانی هەسارۆكەكە.
لەمبارەیەوە (پیتەر براون) زانای نەیزەك و هەسارۆكەكان دەڵێت» هەروەك زۆربەی هەسارۆكەكانی ترو بەپێی ڕێرەوەكەی، ئەوە ئاشكرا بووە كە ئەو هەسارۆكەیە لە پشتێنەی هەسارۆكەكانەوە هاتووە كە دەكەوێتە پشتی هەسارەی مەریخەوە بەر لەوەی خۆی بكێشێ بە زەویدا و قەبارەكەشی هێندەی تۆپێكی سۆفت بۆل بووە .
پێویستە بوترێت ئەو زانایە كە مامۆستایە لە زانكۆی خۆرئاوای ئەنتاریۆ لەتویتەرەوە بەشداری كردووە لە سەیركردنی دیمەنەكانی كەوتنە خوارەوەی هەسارۆكەكە كە ئاسمانی ئەو ناوچەیەی تەواو ڕووناك كردووەتەوە كە لێی كەوتووەتە خوارەوە.
شیاوی باسە پاشماوەی نەیزەكەكان و تەنانەت پاشماوە بچووكەكانیش كاتێك لەبەرگەهەوای زەوی نزیك دەبنەوە دەسوتێن.
كۆمەڵەی نیزەكەكانی ئەمریكا لەچەند پێگەیەكی جیاوازەوە لە كەنارەكانی خۆرهەڵاتی ئەمریكای باكورەوە دیمەنی كەوتنە خوارەوەی هەسارۆكەكەیان تۆماركردووە.
ئەوەی جێگەی دڵخۆشیی زانا گەردوونناسەكانە ئەو ڕووداوە هیچ زیانێكی گیانی و ماڵیی بەدواوە نەبووە.

سەرچاوە: الوكالة العربیة للفلك و الفضا‌ء

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*