سەرەکی » ئابووری » عیراق قەرز دەداتە جووتیاران

عیراق قەرز دەداتە جووتیاران

سەلام شەمەری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕی یەك تریلیۆن دینار بۆ بانكی كشتوكاڵی تەرخان دەكرێت، بۆ ئەوەی وەكو قەرز بدرێت بە جووتیاران.
راشیگەیاند، لیژنەی كشتوكاڵ پلانێكی تێر‌و تەسەلی ئامادەكردوە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی‌و رێگریكردن لە هاوردەكردنی سەرجەم بەروبوومە كشتوكاڵی‌و ئاژەڵییەكان، بەگوێرەی پلانەكەش بڕی یەك تریلیۆن دینار تەرخان دەكرێت بۆ بانكی كشتوكاڵی، بۆ ئەوەی وەكو قەرز بدرێت بە جووتیاران‌و خاوەن پڕۆژە كشتوكاڵییەكان.
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی‌و رێگریكردن لەهاوردەی بەروبومی كشتوكاڵی‌و ئاژەڵی، بەتایبەتیش مریشك‌و هێلكە‌و ماسی‌و 27 جۆر بەروبومی كشتوكاڵی، گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك.

print

 35 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*