سەرەکی » زانست » جلوبەرگەكانیش كێشەی خۆیان هەیە

جلوبەرگەكانیش كێشەی خۆیان هەیە

ئا: هێدی جه‌مال عه‌بدوڵڵا

ئەو كێشە تەندروستییانە چین كە لە ئەنجامی بە كارهێنانی جلوبەرگی كوالیتی نزم و هەرزان دووچاری مرۆڤ دەبنەوە؟ .
تێبینی ئەم بابەتە تەنها وەك زانیاری گشتی دانراوە و ئامانج ووشیاركردنەوەی تاكە دەربارەی مەترسیەكانی جل و بەرگی كوالیتی نزم و هەرزان.
ڕەنگە زۆرێكمان كڕیاریی ئەو جۆرە جلوبەرگە هەرزانانە بین كە ئەمرۆ بە زۆری لە بازارەكانی هەرێمدا هەن و سەرچاوەی سەرەكیی ئەو جلوبەرگانەش هەریەكە لە ولاتانی توركیا و چین و ئێرانن ..
ئەوەی ئەم جۆرە جلوبەرگانە لە جۆرەكانی دی جیا دەكاتەوە بریتیە لە بوونی جۆرە بۆنیكی تایبەت كە ڕەنگە زۆریكمان تێبینمان كردبێت و وا هەست بكەین ئەو بۆنە ئاماژەیەكە بۆ تازەیی جلوبەرگەكە .. (بە تایبەت جل و بەرگی چینی ئەو بۆنەیان بە زۆری لێدیت)
بەڵام راستییەكەی ئەو بۆنەی كە لەو جلوبەرگانە دێت و دروست دەبێت لە ئەنجامی چەندین پێكهاتەی كیمیاییە كە لە لایەن ئەو وڵاتانەوە لە پیشەسازیی دروستكردنی جلوبەرگدا بەكاری دەهێنن.
ئەم پێكهاتانە لە زۆریك لە وڵاتە پێشكەوتووەكان قەدەغەن و ناتوانرێت بە كاربهێنرین لە كاتی دروستكردنی جلوبەرگ لە كارگەكاندا…
یەكێك لەو پێكهاتە كیمیاییانەی كە (چین) بە شێوەیەكی بەرفراوان بەكاری دێنێت لە پیشەسازی دروستكردنی جلوبەرگدا بریتییە لە(formaldehyde) كە پێكهاتەیەكە بەكار دەهینریت لە دوا هەنگاوی دروستكردنی جلوبەرگدا، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی جلو بەرگەكەیە لە چرچ بوون و گەچران، بەڵام ئەم پێكهاتەیە مەترسی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و زۆرجار دەبێتە هۆی هەستیاری پێست و كۆئەندامی هەناسە و هەروەها بەركەوتنی بەردەوامیش بەو ماددەیە مەترسی تووشبوون بە شیرپەنجەی پێستی لێدەكەوێتەوە.
بە پێی لیكۆلینەوەو تویژینەوەكان دەركەوتوە(چین) بە شێوەیەكی سەرەكی نزیكەی (100-500)هێندە زیاتر لە بڕی دیاریكراو ئەم پێكهاتەیە بە كاردەهێنێت لە پیشەسازی دروست كردنی جلوبەرگدا ….
یەكێكی تر لەو پێكهاتانەی كە لە پیشەسازی دروستكردنی جلوبەرگ بەكاردێت وەك ماددەی خاوێنكەرەوە بریتیە لە Nonylphenol ethoxylate (NPE) كە كاریگەریی نەرێنی لە سەر ئەرك و فەرمانی بەشێكی زۆر لە هۆرمۆنەكانی ناو لەشی مرۆڤ هەیە.
ئەوەی جێگەی مەترسییە ئەوەیە كە (14) كۆمپانیای بە ناوبانگی جیهانیی لە دروستكردنی جلو بەرگدا ئەم پێكهاتە ژەهراوییە بەكاردەهینن.
جگە لەوانەی سەرەوە .. زۆرجار لە كاتی كڕینی پۆشاكدا ئەوەمان بەرچاو دەكەوێت كە لەسەری نوسراوە ئەم پۆشاكە پێوستی بە ئووتو كردن نابێت، ئەمە مانای وایە كە لە پێكهاتەی دروستكردنی پۆشاكەكە دا ماددەی فلۆری تێكراوە كە ماددەیەكی زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ .. هەروەها زۆجار ئەم ماددەیە لە جلوبەرگی ڕەنگ ڕەشدا بەكاردێت بە مەبەستی پاراستنی ڕەنگەكەی.
كێشە تەندروستییەكانی كە لە ڕێگەی پۆشاكی كوالیتی نزم و هەرزانەوە دووچاری مرۆڤ دەبێتەوە بریتین لە :

1- هەستیاردی پێست و سووربوونەوە و خوران
2- گێژبوون و دل تێكەڵ هاتن
3- لێڵ بوونی چاو و لاوازیی توانای بینین
4- تەنگە نەفەسی
5-رەبوو
6- سەرهەڵدانی هەوكردنی ناو لووت یان(جیوب).

تێبینی:
یەكێك لە هۆكارەكانی گرانی نرخی جلو بەرگ لە وڵاتانی ئەوروپی بریتییە لە ڕێگەنەدان بە هاوردەكردنی ئەم جۆرە جلو بەرگانە، تەنانەت لە كاتێكدا زۆربەی جلوبەرگی وڵاتانی ئەورپاش لە (چین) دروست دەكرێت، بەڵام دەبێت بەپێی ستانداردی خۆیان بۆیان دروست بكەن. بە پیچەوانەی لای خۆمان كە هیچ جۆرە كۆنترۆلێك بۆ كوالیتییەكان پەیرەو ناكرێ لە كاتی هاوردەكردنی جلوبەرگ لە وولاتانی ترەوە .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*