سەرەکی » هەواڵ » ״پتەوكردنی یەكێتیی ناو یەكێتی״

״پتەوكردنی یەكێتیی ناو یەكێتی״

دوێنێ، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی بەبەشداریی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی، كۆبۆوەو تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بەكۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، كرا‌و تەئكید لەسەر پتەوكردنی ریزەكان‌و یەكێتیی ناو یەكێتی كرایەوە. بەپێی لێدوانی سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی-ش، «كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەفەرێكی چەند رۆژە دەكات، تا ئەوكاتەی دەگەڕێتەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، دوادەخرێن».
هەر لەبارەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، لەلێدوانێكیدا بۆ PUKmedia مستەفا چاوڕەش سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی، رایگەیاندووە: دوای گەڕانەوەی هەڤاڵ كۆسرەت رەسوڵ، كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ راییكردنی ئەركە حزبییەكان و هەماهەنگی ئۆرگانەكان، دەستپێدەكاتەوە.

    

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*