سەرەکی » هەمەڕەنگ » هۆڵـۆگرام ئوم کەلسوم دەباتەوە ناو…

هۆڵـۆگرام ئوم کەلسوم دەباتەوە ناو…

هۆڵـۆگرام ئوم کەلسوم دەباتەوە ناو هۆڵەکانی گۆرانی وتن

لە داهێنانێکی نوێدا لەمیسر کە (بەهۆڵۆگرام) ناسراوە گۆرانییەکانی ئوم کەلسوم دەبرێتەوە نێو هۆڵ و بۆنە تایبەکانی ئەو وڵاتە.
لەمسۆنگەیەوەو دوای تێپەڕبوونی 45ساڵ بەسەر مردنیدا، بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حکومەتی میسر و هونەرمەندانی ئەو وڵاتە یەکەم گۆرانی ئوم کەلسوم بە تەکنیکی (هۆلۆگرام) لەسەر شانۆی گەورەی ئۆپێرای میسر پێشکەشکرا.
لەمبارەیەوە وەزیری رۆشنبیریی میسر رایگەیاند: ئەم داهێنان و تەکنیکە نوێیە بۆ بەرزڕاگرتنی کارو بەرهەم و زیندوهێشتنەوەی هونەرمەندە دیارو پێشەنگەکانی میسرە.
شایانی باسە تەکنیکی هۆلۆگرام، تەکنیکێکی نوێی هونەرییەو ساڵی ٢٠١٩ بۆ یەکەمجار لەدوبەی لەکۆنسێرتێکدا بۆ گۆرانییەکی ئوم کەلسوم بەکارهات، کە ئەم تەکنیکەش بریتییە لەپیشاندانی وێنەی سێ رەهەندی کەسەکە بەشێوەی ڤیدیۆیی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*