سەرەکی » مانشێت » کوردسات، ئەرکە قورسەکەی گرتە ئەستۆ

کوردسات، ئەرکە قورسەکەی گرتە ئەستۆ

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد. یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە: “هەموو كۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریی لە هەموو دامودەزگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكاندا لە ئەمڕۆوە قەدەغەیە، پێویستە لێدوان و راگەیاندن و پەیامەكان لەڕێی راگەیەندراوی نووسراوەوە بڵاوبكرێنەوەو لەكاتی زۆر پێویستیشدا، (بەپێی رێكەوتنی كەناڵەكان)؛ لەلایەن كەناڵی كوردساتەوە راستەوخۆ بۆ هەموو كەناڵەكان (بەبێ لۆگۆ) دەگوێزرێتەوە”.

 

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*