سەرەکی » مانشێت »  کوردستانی نوێ بەردەوامە

لە کوردستانی نوێ-وە بۆ هاوکار و هاوپیشەکانمان:

 کوردستانی نوێ بەردەوامە

هەروەک بەڕێزتان ئاگادارن بەهۆی پەتای کۆرۆناوە و لە چوارچێوەی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە، جارێ لەم قۆناغەدا چاپی کاغەزیی کوردستانی نوێ دەرناچێت، بەڵام خۆری کوردستانی نوێ ئاوا نابێت، بۆیە ئێستا کوردستانی نوێ لە رێگەی سۆشیال میدیا و سایتی کوردستانی نوێ-وە بەردەوامە لە کارکردن و رۆژانە لە رێگەی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و دیدار و وتار و گۆشە و وێنە و شرۆڤە و بەدواداچوون و راپۆرت و ریپۆرتاژ لە هەموو بوارەکاندا کاروانەکەی درێژە پێدەدات.
لێرەشەوە پێمان خۆشبوو جارێکی دیکە ئەو راستییە دووپاتبکەینەوە کە کوردستانی نوێ وەک هەمیشە ماڵی گەورەی هەموو لایەکەو لەم قۆناغ و شێوازی کارکردنەی ئێستاشدا هاوشێوەی کاروانی ٢٩ ساڵی رابردوو، ئێستا و بۆ ئاییندەش لە چوارچێوەی سیاسەتی چەپکەگوڵەکەی سەرۆک مام جەلال-دا لە خزمەت هەموولایەکدایە.
هیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی زۆرباش بۆ هەموولایەک و زاڵبوونی کوردستان و مرۆڤایەتی بەسەر پەتای کۆرۆنادا دەخوازین.

لەگەڵ رێزدا…

کوردستانی نوێ

print

 23 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*