سەرەکی » زانست » بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی SARS-CoV-2 پەیوەندی بە جوگرافیاوە:

بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی SARS-CoV-2 پەیوەندی بە جوگرافیاوە:

د.زەردەشت احمد تەها
مامۆستا لەکۆلێژی زانست بەشی جیۆلۆجی شارەزا لە پالیۆبایۆلۆجی

بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی SARS-CoV-2 پەیوەندی بە جوگرافیاوە:

ئەم ڤایرۆسە کە بۆ یەکەم جار دەرکەوت لە ولاتی چاینا لە کۆتا مانگی دوانزەی ٢٠١٩ وە پاش ئەوەی دکتۆر لی (Dr. Li Wenlinany) تەمەن ٣٤ سال لە نەخۆشخانەی یۆھان (Wuhan Central Hospital) وە کاری دەکرد بۆی دەرکەوت حەوت توشبووی ھەلگری ئەم ڤایرۆسەن تەندروستیان باش نیە وە بۆی دەرکەوت کە ڤایرۆسێکی ترسناکە وە ھەرھەمان شێوە ڤایرۆسی SARS سالی ٢٠٠٣ یە بە ترسناکتر ھەربۆیە بە پەیوەندی کردن لەگەل ھاوکارە کانی لەرێی چاتەوە وتی خێرا خۆتان بپۆشن ئاگاداربن کە فایرۆسێکی زۆر ترسناک بلاوبۆتەوە بە ئاسانی بلاو دەبێتەوە لەسەر ئەمە ولاتی چاینا لە جیاتی دەستخۆشی سجن کرا بە تۆمەتی بلاوکردنەوەی ھەوالی رێگەپێنەدراو ، ئەم دکتۆرە بووە ھۆی ئەوەی ھەموو جیھان بزانن کە ئەم ڤایرۆسە بلاو بۆتەوە لە چایناوە لە ٣١/١٢/٢٠١٩ بە رەسمی راگەینرا ، ئەم دکتۆرە خۆشی تووش ببوو بە ڤایرۆسەکەو لە کۆتا مانگی ١ لە ٢٠٢٠ وەفاتی کرد. کەواتە ئەم ڤایرۆسە لەرووی جیوگرافیەوە یەکەم جار (local ) بوو تەنھا لە ولاتی چاینا بەمەش دەوترێتEpidemic COVID-19 واتە نەخۆشی کرۆناڤایرۆس لە شوێنێکی دیاری کراو ، بەھۆی شاردنەوەی ولاتی چاینا لە ولاتانی تر و خەلکی خۆی بووە ھۆی بلاوبوونەوەی لە ھەموو جیھاندا بەمەش دەوترێت Pandemic COVID_19 واتە لەرووی جیوگرافیاوە نەخۆشیەکە بلاو بویەوە بە ھەموو جیھاندا.

بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی سارس کۆڤی دوو SARS-CoV-2 ئەتوانین پرسیار بکەین چۆن بۆتە تەشەنە گۆرانکاری بەپێی جیۆگرافیا:

١. یەکەم جار Epidemic بوو کە لە گیانداری پانگۆلین وە لە چاینا مرۆڤی توش کرد بلاوبویەوە.

٢. بەھۆی ئەو گەشتیارانەی کە لە چاینا بوون و گەرانەوە بۆ ولاتانی خۆیان و ھەلگری ئەم ڤایرۆسە بوون بووە Pandemic .

٣. کەواتە گەشتیارە گەراوەکانی چاینا بوون کە بلاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەیان بەپێی جیۆگرافیا دابەش کرد.

٤. پابەند نەبوونی وولاتان بە رێنمای تەندروستی و وەرنەگرتنی ئەم حالەتە بە گرنگی و کەرەنتینەکردنی گەشتیارە گەراوەکان بۆتە ھۆی زۆر و کەمی ئەم نەخۆشیە لە جیھاندا.

٥.حالەتی تووش بوون Confirmed بەم ڤایرۆسە وە مردن Death وە چاک بوونەوە Recovered دەتوانین بلێین بە پێی جیۆگرافی زۆر جیاوازە وە بەردەوام لە گۆراندایە کە ھەر خوودی مرۆڤە چونکە بەھۆی کۆنتاکتەوە بەئاسانی بلاودەبێتەوە superspreader بۆیە تەنھا رێگە Social distancing واتە دەبێت ھەرچی دەوام و ئیشوکارا رابگیرێ مرۆڤ کۆنتاکتیان نەمێنێت وە تووش بوو بدۆزرێتەوە و کەرەنتینە بکرێن تا ڤاکسێن دەدۆزرێتەوە.

تا ئێستا ھیچ توێژینەوەیەک نەیسەلماندووە کە بە ھەوا ڤایرۆسی سارس دوو SARS-CoV-2 بلاو دەبێتەوە بۆ شوێنی دوور واتە لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر، بۆ یە بلاوبوونەوەی لە تەواوی جیھاندا تەنھا مرۆڤە.

تا ئێستا ناتوانرێت بزانرێت کە مناخی زەوی شوێنی ساردی و گەرمی ناوچەکان کاریگەری ھەیە چونکە ئەم ڤایرۆسە بەھەموو ولاتاندا بلاوە چونکە بەھۆی گەشتیاگەراوەکانەوە بووە ، وە بەلێ راستە کە ئەم نەخۆشیە رێژەکەی لە وولاتانای ئەفەریقی کەم بلاووە بەلام لەبەر ئەوەیە کە گەشتیاریان نەبووە، کەوایە گەرم و ساردی ناوچەی ھیچ کاریگری نیە.

بەلگەمان چیە بۆ ئەوەی بلاو بوونەوەی SARS-CoV-2 دابەش بوونی تەنھا مرۆڤ ھۆکارەو پابەندنەبوومی رێنمایەکانە لەلایەن تاک یان دەسەلات واتە حکومەت:

نموونەی ئەوە دەھێنینەوە یەک کەس کێ بووە ھۆی گەیاندنی ئەم ڤایرۆسە بۆ ولاتی بەریتانیا ئەویش پیاوێکی بەریتانی تەمەن ٥٤ سال کە ناوی ستیڤ (Steve Walsh) لە سنگاپور بوو لە ئوتێل کە تووش بووە بەھۆی تووشی بووی تر لەوێ لە بەرواری ٢٠/١/٢٠٢٠ لە بەرواری ٢٤/١/٢٠٢٠ سەفەر دەکات لە سەنگاپور بۆ فرنسا بۆ گەشتی پشووی بۆ خلیسکێنە وە لەوێ ١١ کەس تووش دەکات ، ئەو ١١ کەسە ٥ کەسیان لە فرنسا دەمێنەوە ٥ کەشی تریان دەگەرێنەوە بەریتانیا لە ٢٨/١/٢٠٢٠ یەکێکی تریان دەچێت بۆ مەجەر، وە ستیڤ خۆشی بۆ بەریتانیا دەگەرێتەوە لە ھەمان بەروار ٢٨/١ ، پاشان ستیڤ و ئەو ٥ کەسەی تر کەسیان لە فرۆکە خانە ی بەریتانیا تێست بۆ ناکرێت و دەچنەوە بۆ مالەوە لە بەرواری ٦/٢/٢٠٢٠ ستیڤ بەھۆی ماندوو بوون دەچێت بۆ بنکەی تەندروستی (GP ) لەوێوە پێی دەزانرێت کە ھەلگری ڤایرۆسەکەیەو (SARS-CoV-2)یەکسەر کرەنتینەی دەکەن وە بە یەکەم کەسی تووش بوو بە نەخۆشی گۆڤید١٩ دادەنرێت لە UK وە ھەر ستیڤ بووە ھۆی ئەوەی ئێستا بەریتانیا زیاتر لە ٣٣ ھەزار کەسی توشبووی ڤایرۆسی سارس دوو( Confirmed) وە زیاتر لە٢٠٠٠٠ کەسیش مردووە.

بە پێی WHO ئەم ڤایرۆسە خۆی ئەگونجێنێت لە شوێنی سارد و شوێنی گەرمیش دا .لەکۆتایدا دەتوانین بلێین بلاوبوونەی SARS-CoV-2 بەپێی جوگرافیا خودی کۆنتاکتی مرۆڤە بلاوبوونەوەی .

سەرچاوەکان :
BBC News
Telegraph.co.uk
WHO

 523 جار بینراوە