سەرەکی » هەواڵ » وه‌زیری ناوخۆ: هێشتا مه‌ترسی كۆرۆنا ماوه‌

وه‌زیری ناوخۆ: هێشتا مه‌ترسی كۆرۆنا ماوه‌

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، ئه‌ركی مه‌ترسی دووباره‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر هاووڵاتیانه‌.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌رێكاره‌كانی مه‌ترسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان وتی: هه‌نگاوی باشمان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ناوه‌و له‌مه‌ودوا ئه‌ركی هاووڵاتیانه‌ ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بێت.

وتیشی: هیچ گه‌شتێك له‌ پارێزگاكانی عیراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ پێدراو نیه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامین له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤايرۆسی كۆرۆنا.

 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لێكه‌وته‌ی ئابووری خراپی بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌و به‌شی زۆری داهاته‌ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی وشك كرد، به‌ڵام له‌ئێستادا ورده‌ورده‌ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم كراونه‌ته‌وه‌ ئیش و كاری هاووڵاتیان رایی ده‌كرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ هاووڵاتیان خۆیان ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن.


سەرچاوە : PUKmedia 

لینكی یاریده‌ده‌ری بینینی ڤیدیۆكه‌…

print

 207 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*