سەرەکی » هەمەڕەنگ » ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ داده‌خرێت

ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ داده‌خرێت

هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ له‌ ئاكاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆ‌ته‌وه‌.
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ختیار سه‌عید رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كۆتایی ساڵی 2020، كۆتایی 7 ره‌نگه‌ ده‌بێت.

هەروەها بەختیار سەعید ئاماژەی بەوەشداوە کە له‌دوای پێنج ساڵ له‌ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌و ئه‌نجامدانی زیاتر له‌ 200 پیشانگه‌ی تایبه‌تی و هاوبه‌ش بۆ شێوه‌كاران له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و هه‌لڕه‌خساندن بۆ چه‌ندین شێوه‌كاری لاو و به‌ ئه‌زموون،

دروستكردنی چه‌ندین بیرۆكه‌ بۆ به‌ كلتوركردنی تابلۆی شێوه‌كارانی كورد له‌سه‌ر ئاسته‌ جیاوازه‌كان، دواتریش بیركردنه‌وه‌ له‌ سازدانی دیداری تایبه‌ت به‌ كاریكاتێری كوردی سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌ورەو چەندین چالاکیی تر هه‌ست ده‌كه‌م رۆژانه‌ په‌ستانه‌كان و ماندووبوونه‌كان له‌سه‌رم زۆرتر ده‌بێت، كێشه‌ داراییه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌، ‌بۆیه‌ بڕیارمدا به‌ كۆتاییهێنان به‌ چالاكییه‌كانی ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی ساڵی 2020دا.

print

 93 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*