سەرەکی » ئاراستە » خوێندن له‌ گونده‌كان

خوێندن له‌ گونده‌كان

دانا محه‌مه‌د

وه‌ك هه‌ر ناوه‌ند و جێگایه‌كیتر وه‌ستاوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ ده‌بینرێت كه‌ هێشتا چاره‌سه‌رێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ چۆن قه‌ره‌بووی ئه‌و كاته‌ زۆره‌ له‌ ده‌ستچووه‌ بكاته‌وه‌، چونكه‌ خوێندكارانی گونده‌كان وه‌ك خوێندكاره‌ شارنشینه‌كان نیین و یه‌ك ساڵ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ جیاوازتره‌ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندكار ده‌بێت.

به‌و پێیه‌ی‌ خوێندكارانی گوندنشین بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندن ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ گوند ئه‌وا بۆ ئه‌وان گران و قورسه‌ ساڵێكیان بڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ جۆره‌ قه‌ره‌بوویه‌ك بكرێته‌وه‌.
خوێندكارانی گونده‌كانیش پێیان وایه‌ ده‌بێت حكومه‌ت له‌ ڕێگای‌ ڕێنمایی و ئاگادارییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ئاگادار بكاته‌وه‌ كه‌ هاوكاری‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ بكرێت كه‌ له‌گونده‌كانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ شاره‌كان.

محه‌مه‌د عه‌لی پێوایه‌: پرۆسه‌ی‌ خوێندن تاكو ڕاده‌یه‌كی زۆر زیانی پێگه‌شتووه‌ له‌م ساڵدا و ئه‌مه‌ش خوێندكاره‌ شارنشین و گوندنشینه‌كانیشی وه‌ك یه‌ك گرتۆته‌وه‌ و له‌ڕوی مادی و خوێندن و فێربوونیشه‌وه‌ هه‌ردوولا توشی زیانی زۆر بون و ئه‌بێت هه‌وڵ بدرێت پلانی تۆكمه‌ دابنرێت بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی خراپ و نه‌رێنی كه‌ ڕووبه‌ڕووی خوێندكاران ده‌بێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت خوێندكارانی گونده‌كان و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌كانه‌وه‌ دێنه‌ شار بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندن، چونكه‌ ئه‌وان ساڵێكیان فه‌وتاوه‌.

له‌باره‌ی‌ پرسی خوێندنی ئۆنلاینه‌وه‌ كه‌ له‌ كوردستان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ڕۆشنا ساڵح بۆ گوندستان دواو وتی‌ : هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ دیار بوو كه‌ خوێندنی ئۆنلاین بۆ كوردستان ناگونجێت و ته‌نها قسه‌یه‌كه‌ و ده‌كرێت، هه‌ندێكجار هه‌سته‌كه‌ین ئێمه‌ له‌ به‌ردێكی زل ده‌نه‌وین و پێمان هه‌ڵناگیرێت، ئاخر گوندی وه‌ها هه‌یه‌ تاكو ئێستا هێڵی ئاسیاسێڵ و هیچ هێڵێكی دیكه‌ی‌ ته‌له‌فۆنی تێدا نییه‌ چ جای ئه‌وه‌ی‌ ئێستا هێڵی ئینته‌رنێتی هه‌بێت له‌ گونده‌ دووره‌ ده‌سته‌كان. بۆیه‌ ئه‌م سیستمی ئۆنلاینه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ دیاربوو سه‌ركه‌وتوو نابێت. ئه‌وه‌ گریمان بۆ قۆناغێكی خوێندنیش گونجاو بوو ئه‌ی ئایا بۆ قۆناغی سه‌ره‌تایی و منداڵ چۆن فێر بكرێت و پیته‌كانی‌ فێر بكرێت؟ دیسان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش گونجاو بێت له‌ ڕووی به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه‌ كارێكی خراپه‌ و ناكرێت منداڵ والێبكرێت كه‌ به‌رده‌وام ئاگای له‌ موبایله‌كه‌ی‌ بێت چونكه‌ ئه‌وان ناسكن و به‌ زیان بۆیان ده‌شكێته‌وه‌.

كۆرۆنا وه‌ك به‌ڵایه‌كی جیهانی‌ كه‌ هێرشی دڕندانه‌ و دڵڕه‌قانه‌ی‌ خۆی كردۆته‌سه‌ر جیهان ته‌واوی‌ جوڵه‌ سیاسی و ئابوری‌ و كشتوكاڵی و بازرگانی‌ و په‌روه‌رده‌یی و … هتده‌كانی‌ وه‌ستاند به‌جۆرێك ئه‌و وڵاتانه‌یشی كه‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستیان به‌هێزه‌ و خاوه‌ن باشترین سیستمه‌كانی‌ ته‌ندروستی جیهانین له‌به‌رامبه‌ر هێرشی كۆرۆنادا ترسیان لێنیشتووه‌ و هه‌ر زوو جوڵه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ وڵاته‌كانیان ڕاگرت و له‌ سه‌روو هه‌موشیانه‌وه‌ جوڵه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ و پرۆسه‌ی‌ خوێندن له‌ته‌واوی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندنی‌ وه‌ك قوتابخانه‌ و زانكۆ و په‌یمانگاكان، به‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار زیانیان پێده‌گات.

print

 75 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*