سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » رەشنووسەکەی ئۆلیس

رەشنووسەکەی ئۆلیس

ئۆلیس رۆمانە ناوازەکەی رۆماننووسی ئێرلەندی جیمس جۆیس یەکێکە لەو شاکارە ناودارەی دنیای ئەدەبیات، کە تاوەکو ئێستاش رەخنەگرانی رۆمان و ئەدەبیات بەگشتی سەریان لێ دەرناچێ. ئەم ڕۆمانە

بۆ یەکەم جار بەش بەش لە ڕۆژنامەی The Little Review ی ئەمریکی بڵاوبووەوە لە مانگی مارسی 1918 تا دیسەمبەری 1920 و پاشان لەساڵی 1922 لەدووتویی کتێبداچاپ و بڵاوبووەتەوە. چەند جارێکی تر چاپ کراوە. ئەم رۆمانە یەکێکە لە و شاکارە جیهانییە ناوازە وسەختە کە نەک هەر خوێنەرانی دنیای ئەدەب بگرە نووسەر و رەخنەگرە زۆر بلیمەتەکانیش سەری لێ دەرناکەن و دەرەقەتی نایەن، چونکە ئەم رۆمانە بەشێوازی شەپۆلی هۆش، مەنەلۆگ نووسراوە. قسەکردن لەسەر ئەم کارە زۆر سەختە. جیمس جۆیس بەدەر لەم رۆمانە یەک رۆمانی دیکەی هەیە. ئۆلیس شاکارەکەیەتی و کاری زۆر تێداکراوە، زۆر ماندووبووە بە نووسینی رۆمانی ئۆلیسەوە، بەڵگەش بۆ سەختی کارەکە ئەم رەشنووسەیە کە دەری دەخات جیمس جۆیس چەند ماندوو بووە بەو رۆمانەوە. جا هەر لەبەر ئەوەیە تەنانەت لەوەرگێڕانیشدا وەرگێڕەکان تووشی کێشەهاتوون لە وەرگێڕانی ئەم ڕۆمانەدا. بۆ نموونە دکتۆر تەها مەحمود تەها ئەم رۆمانەی بە چواردە ساڵ وەرگێڕاوە بۆ عەرەبی کەچی ئێستا زۆرێک لە رەخنەگرەکان باس لەوە دەکەن کە هەڵەی زۆری تێدا؟کردووە. جا رۆمانێک نووسەرەکەی بەم چەشنە نووسیبێتی کە لە رەشنووسەکەدا دیارە دەبێ وەرگێڕان یان تێگەیشتن لێی چەند سەخت بێ. شایەنی باسە ئەم رۆمانە هێشتا نەکراوەتە کوردی، گەرچی باس لەوە دەکەن چیرۆکنووس و وەرگێڕ محەمەد رەمەزانی دەمێکی کار لەسەر وەرگێڕانی دەکات. جا ئەم کارە چەند سەخته! ئەوەی رەخنەگران لەبارەی ئۆلیسەوە دەیڵێن کە خوێندنەوە و لێ تێگەیشتن زۆر قورسە. جا ئەو شەڕە پشیلەیەی لەو ڕەشنووسدا دەبینرێ دەبێ قسەکردن لەسەری هەر وا ئاسان نەبێ. ئەمە رەشنووسی دوو لاپەڕەی ئۆلیسە کە ئەو عەیامە نووسین بە قەڵەم و کاغەز بووە. قسە زۆرە لەسەر ئەم رۆمانە و ئەوەی لێرەدا خراوەتە بەرچاو تەنیا سەرەقەڵەمێکە لەبارەی ئەو ڕەشنووسەی ئۆلیسەوە کە مڕۆڤ سەری لێ سوڕدەمێنێ. کە ئەم نووسەرە بە چ حاڵێک ئەم رۆمانەی نووسیوە.

جیمس جۆیس شاعیر و رۆماننووس ئیرلەندی، لە ساڵی 1882 لە دبلن لە ئیرلەندا لەدایک بووە، ساڵی 1941 لە زیوریخ لە سویسرا مردووە. لەو ماوەیەی تەمەنی نووسینیدا بەدەر لە رۆمانی ئۆلیس، چەندین بەرهەمی دیکەی نووسیوە، لەوانە چیرۆکی دبلنییەکان، رۆمانی وێنەی هونەرمەند لە تافی لاویدا. شانۆگەری تاراوگەکان. و چەندین بەرهەمی شیعری.

print

 197 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*