شاناز هیرانی
قه‌یرانه سیاسییه بێ كۆتاكان، ململانێی تایفی و مه‌زهه‌بی، جه‌نگه به بریكاره‌كان، كۆچی به‌كۆمه‌ڵ و ئاواره‌بوونی ملیۆنان كه‌س. جیابوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی ناوچه یاخی و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان به‌درێژایی چه‌ند رووبه‌رێكی جوگرافیایی فراوان به قه‌باره‌ی وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیا. كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و كوشتنی هه‌زاران كه‌س له رۆژێكدا. خۆپیشاندان، سووتاندنی تایه و به‌رزبوونه‌وه‌ی دوكه‌ڵه‌كه‌ی بۆ تاقی ئاسمان له وڵاتانی عیراق و لوبنان و… هتد.
ئه‌مانه هه‌مووی بوونه‌ته واقیعی ناوچه‌كه پاش ١٠٠ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، كه دواتر ژماره‌یه‌ك رێكه‌وتن و په‌یماننامه‌ی لێ هاتنه ئاراوه و دواجار په‌یماننامه‌ی دووه‌می لۆزان له ساڵی 1923ی لێ هاتە بەرهەم، كه هاوشانی رێكه‌وتننامه‌ی سایكس ــ پیكۆ بوو له‌نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیای گه‌وره. ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی بووه هۆی داڕشتنەوەی نەخشەی سنووره سیاسییه‌كان بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێی ئەوکات واتە ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمە پێی ئاشناین.
پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکەی ١٠٠ ساڵ به‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی دووه‌می لۆزان، كه بووه هۆی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دەوڵەتی عوسمانی. ئه‌مڕۆ پێكهاته‌ی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوەڕاستی دروستكراو دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی هاوشێوه‌ی ناوچه‌كه پێیدا رۆیشتوه لە پێش لۆزاندا. چونكه ناوچه‌كه دیسان سه‌رله‌نوێ هاتنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت بۆ گرنگترین ئەو وڵات و ناوچانەی کە پاش ئیمزاکردنی ئه‌و پهیماننامهیە ده‌ستی لێ هه‌ڵگرتبوو. ئه‌ویش به‌ڕێگه‌ی هێزی سه‌ربازیی و پرۆسه‌ی سه‌ربازیی یه‌ك له‌دوای یه‌ك. یان به رێگه‌ی رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه. وه‌ك ئه‌وه‌ی له لیبیا بینیمان به‌م دواییانه له‌میانه‌ی رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ویفاقی نیشتمانی له ته‌رابلوس به‌سه‌رۆكایه‌تی فایز سه‌راج. پێش ئه‌وه‌ش له سوریا له‌رێگه‌ی پرۆسه‌ی (قه‌ڵغانی فورات) له 2017, (چڵه زه‌یتون) له 2018 و (كانوی ئاشتی) له 2019.
ئه‌و ململانه و جه‌نگه ناوخۆیی و ئیقلیمی و راپه‌ڕین و شۆڕشه‌كان، هه‌موویان ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌كه، كه چه‌ندین ده‌ستتێوه‌ردانی به‌خۆیه‌وه بینیووه و ناوچه‌كه‌شی به گشتی لاوازتر كردووه و به‌رده‌وام له‌كێشه و پشێویدایه.
تا ئێستاش له بۆشاییه‌كی فراوانی نه‌بوونی هێزێكی جێگیر و شوناسی سیاسیی تۆكمه ده‌سوڕێته‌وه، كه بوونه‌ته هۆی سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی كێشه‌كانی ئێستای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌ر له‌و روانگهیەشهوه ده‌توانین له‌م له‌شكركێشی و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ی توركیا له‌ناوچه‌كه تێبگه‌ین. كه دوای نزیكه‌ی ١٠٠ ساڵ به‌سه‌ر رووخانی دەوڵەتی عوسمانی‌دا دووباره سه‌ری هه‌ڵداته‌وه.
له سێڤره‌وه بۆ لۆزان ــ دروستكردنی وڵاتانی نەتەوەیی له خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست
پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی سێڤر له‌لایه‌ن مسته‌فا کەمال ئه‌تاتوركه‌وه، كه وڵاتانی سه‌ركه‌وتوو به‌ستیان له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان و به‌سه‌ر توركیادا سه‌پێنرا، هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نەتەوە غەیرە توركه‌كان (له‌وانه‌ش كورده‌كان) نیچمه سه‌ربه‌خۆییه‌كیان پێدرا، ئه‌تاتورك جه‌نگێكی خوێناوی به‌رپا كرد له‌گه‌ڵ یۆنان و هاوپه‌یمانان. دواجار به واژۆكردنی له‌سه‌ر رێكه‌وتنێكی نوێ كۆتایی پێهێنرا. كه له ئوتێل (بۆریفاج پلاس) له‌شاری لۆزان ــ باشوری سویسرا له‌رۆژی 24ی ته‌مموزی ساڵی 1923 بەڕێوەچوو له‌نێوان هه‌ریه‌كە له توركیا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا. ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش ناونرا به (په‌یماننامه‌ی دووه‌می لۆزان) به مه‌به‌ستی جیاكردنه‌وه‌ی له په‌یماننامه‌ی یه‌كه‌می لۆزان (رێكه‌وتنی ئۆشی) كه له نێوان ئیتالیا و عوسمانیه‌كان بەڕێوەچوو له 18ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1912.
په‌یماننامه‌ی دووه‌می لۆزان كۆتایی به په‌یماننامه‌ی یه‌كه‌می لۆزان هێنا بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌سه‌ر ئاستی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و له‌دایكبوونی كۆماری توركیای هاوچه‌رخ له‌ساڵی 1923، پێش راگه‌یاندنی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی ئیسلامی له 1924.
په‌یماننامه‌ی لۆزان له 143 مادده پێكدێت. كه دۆخی نێوده‌وڵه‌تی توركیا سه‌رله‌نوێ ریكدهخاتهوه، هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان (سه‌ركه‌وتوو له‌جه‌نگ) و نه‌خشه كێشانه‌وه‌ی جوگرافیایی سیاسی بۆ توركیای نوێ و دیاریكردنی سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان و بولگاریا.
ده‌وڵه‌تی توركیاش به‌ته‌واوی ده‌ستی له‌سه‌رجه‌م مافه سیاسی و داراییه‌كان و هه‌ر مافێكی سه‌روه‌ریبوونی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له شام و عیراق و میسر‌و سودان و لیبیا و قوبرس هه‌ڵگرت. جگه له رێكخستنه‌وه‌ی پرسی به‌كارهێنانی گه‌رووه ده‌ریاییه‌كانی توركیا له‌كاتی جه‌نگ و ئاشتیدا.
به‌مه‌ش په‌یماننامه‌ی لۆزان هه‌مان ئه‌و رۆڵه مێژووییه‌ی گێڕا كه په‌یماننامه‌ی (وستفالیا) له‌ساڵی 1648 گێڕای، كه یه‌كێك بوو له دیارترین ده‌رئه‌نجامه یاسایی و سیاسییه‌كانی بریتی بوو له دامه‌زراندنی چه‌مكی ده‌وڵه‌تی نەتەوەیی له‌سه‌ر بنه‌ما و رێسای چه‌مكی (نه‌ته‌وه ــ ده‌وڵه‌ت). به‌و پێیه‌ی لۆزان دووباره نه‌خشه‌ی سنووره‌كان و جوگرافیای سیاسیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی به‌ته‌واوی كێشایه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، پاش ئه‌و په‌یماننامه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توركیا تاكه وڵات بوو له خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست کە قازانجی كرد له‌و په‌یماننامه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی توانیی خۆی له چاره‌نووسێكی خراپ و دابه‌شبوون ده‌رباز بكات، كه وڵاتانی زلهێز له‌رێگه‌ی په‌یماننامه‌ی سێڤره‌وه ده‌یانویست جێبەجێی بکەن. به‌و پێیه‌ی توركیا تاكه وڵات بوو توانیبووی سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت له نێوان وڵاتانی تری ناوچه‌كه، كه به‌سه‌ربه‌خۆ ناویان هاتبوو، كه‌چی له‌بنه‌ڕه‌تدا داگیركراو بوون. به‌مه‌ش په‌یماننامه‌ی لۆزان چاره‌نووسی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی دیاریكرد:
یه‌كه‌م: نه‌خشاندنه‌وه‌ی سنووری سیاسی نیشتمانی بۆ وڵاتان.
دووه‌م: بنه‌مای ره‌گه‌زی، كه په‌یوه‌ست بوو به (شوناس)ی وڵاتانی نوێ، به‌و پێیه‌ی په‌یماننامه‌كه دامه‌زراندن، یان له ده‌رئه‌نجامی په‌یماننامه‌كه دروست بوون. یان سنووره‌كانیان نهخشێنرایهوه و وه‌ك به‌دیلێك بۆ ره‌گه‌زی عوسمانی كۆن دانران. له‌م نێوه‌نده‌دا لوبنان و سوریا كه‌وتنه ژێر ئینتدابی فه‌ڕه‌نسا. فه‌له‌ستین و خۆرهه‌ڵاتی ئوردن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا.
بۆشایی ده‌سه‌ڵات له خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست
پاش ئیمزاکردنی په‌یماننامه‌ی دووه‌می لۆزان، توركیای نوێ ستراتیژێكی گەڵاڵەكرد، كه پشتی به بیرۆكه‌ی پاراستنی ئاسایشی سنووریی ده‌وڵه‌تی نەتەوەیی دەبەست. كه له‌رووبه‌رێكی جوگرافیایی به‌رته‌سكدا خۆی ده‌بینینه‌وه. هه‌وڵیشدا ببێته به‌شێك له‌و ته‌وه‌ره ههڵكشاوهی خۆرئاوایی كه ئه‌وكاته په‌ره‌ی سه‌ندبوو، نه‌ك وه‌ك به‌دیلێك یان به‌رهه‌ڵستكارێك. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كۆماری توركیا خواستی چوونه ژێر چه‌تری ئاسایشی جیۆسیاسی نوێی هه‌بوو، كه ئاراسته‌كه‌ی بریتی بوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی یه‌كێتی سۆڤێت (هاوپه‌یمانیی باكووری ئهتڵەنتیک- ناتۆ). پاشان ورده ورده دووركه‌وته‌وه له بوارە ته‌قلیدیه‌كه‌ی و كاریگه‌رییه مێژوویه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا له‌جیهانی ئیسلامی‌دا. دواتر له ڕووی داراییشه‌وه لاواز بوو و تووشی هه‌ڵاوسانی ئابووریی بوو له‌كۆتایی حه‌فتاكاندا.
ئه‌و دابڕینهش بووه هۆی خوڵقاندنی قه‌یرانێك سەبارەت بە پرسی ناساندنی شوناسی سیاسی بۆ ملیۆنان كه‌س له دانیشتوانی ئه‌و پنته جوگرافیا فراوانه له‌جیهان، بەدحاڵیبوون و جۆرێك له نامۆبوون دروست بوو به‌هۆی گەڵاڵەکردنی چه‌مكی ده‌وڵه‌تی نەتەوەیی و ئەوەش بووه هۆی فره‌بوونی شوناسی سیاسی و كەلتووریی له وڵاته‌كه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌و ده‌رهاویشته جوگرافیایه به‌ته‌نیا نه‌بووه مایه‌ی په‌كخستنی پڕۆژه جیۆسیاسیهكهی بۆ زلهێزه‌كان هه‌بوو سه‌باره‌ت به‌و ناوچه‌یه، به‌ڵكو باوه‌ڕیان به بوونی جۆرێك له یه‌كگرتنی سروشتی ــ یش هه‌بوو، كه ترسێكی دروست كردبوو له‌هه‌مبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌ته‌وانه: چین و ئه‌ندۆنیسیا لە خۆرهەڵاتی ناوه‌ند تا ده‌گه‌یشته خۆرئاوای ئه‌فریقا كه سه‌رجه‌میان ئیسلام بوون.
پاش پاشەکشهكردنی هه‌ریەک لە به‌ریتانیا و فه‌رنسا له ناوچه‌كه، جۆرێك له بۆشایی هێز له‌ناوچه‌كه‌دا دروستبوو، كه بووه هۆی په‌یدابوونی ترسێك له‌لایه‌ن دروستكه‌رانی بڕیاری سیاسی و ستراتیژی له ئه‌مریكا به‌هۆی یه‌كێتیی سۆڤێتی پێشووەوە، كه هه‌میشه هه‌وڵی باڵاده‌ستی ده‌دا له ناوچه‌كه‌دا. بۆیه ئه‌مریكا له حه‌فتاكاندا هه‌ولیدا وڵاتانی عه‌ره‌بیش بخزێنێته ناو چه‌ندین هاوپه‌یمانیی سه‌ربازییەوە، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1955 ڕوویدا كاتێك هه‌ریه‌ك له عیراق و ئێران و تورکیا و پاكستان چوونه پاڵ به‌ریتانیا و ئەمەش لە مێژوودا بەهاوپەیمانی ” سەنتۆ” ناودەبرێت.
سیاسه‌توانی ئه‌مریكی (ساموێل هانتیگتۆن) له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌ناونیشانی (به‌ریه‌ككه‌وتنی شارستانێتییەكان) پێشنیازی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی سیستمی جیهان ده‌كات وه‌ك تێڕوانینێک بۆ داهاتووی جیۆسیاسی ناوچه‌كه و پێیوایه كه فاكته‌ری كەلتووری و شارستانی رۆڵێكی هه‌ره گرنگ ده‌گێڕن له پێكهێنانی قەوارە نێوده‌وڵه‌تییه نوێیه‌كاندا له‌سه‌ده‌ی ٢١ به‌دواوه.
له تێزه‌كه‌ی ساموێلدا هاتووه :
(هه‌ر شارستانییه‌تێك، یان كەلتوورێك، یان ئاینێكی مه‌زن، خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندیی سه‌ره‌كییه. وه‌ك: چین له‌سه‌ر ئاستی شارستانییه‌ت (كۆنفۆشیوسی) ئاسیایی په‌لی هاویشت بۆ تایوان و هه‌ردوو كۆریا و ڤێتنامیش. روسیا له‌سه‌ر ئاستی شارستانێتی (ئارسۆدۆکسی) په‌لی هاویشت بۆ ئۆكرانیا و بیلاروسیا و یۆنان و بولگاریا و سربیا و قوبرس.. شارستانیه‌تی مه‌سیحیه‌ت (پرۆتستانتی ــ كاتۆلیكی). به‌ڵام جیهانی ئیسلامی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نییه، بۆیه هه‌میشه به‌ده‌ست ناسه‌قامگیریی سیاسی و زۆری ململانێكانه‌وه ده‌ناڵێنێ.
بۆیه هانتگتۆن شه‌ش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستنیشان ده‌كات كه رۆڵی ده‌وڵه‌تی (ناوه‌ند)یان گێڕاوه له‌و نێوه‌نده‌دا. ئه‌وانیش: ئه‌ندۆنیسیا: به‌و پێیه‌ی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه له ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه. دوای ئه‌و میسر: به‌هۆی ژماره‌ی دانیشتوان و پێگهكهكهی له خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست و بوونی دامه‌زراوه‌ی ئه‌زهه‌ر، كه به دامهزراویهكی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌جیهانی ئیسلامی‌دا. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له ئێران و پاكستان و سعودیه و توركیاش ناویان هاتووه.
به‌ڵام هانتگتۆن ئه‌ندۆنیسیا به‌هۆی پێگه‌ی جوگرافیایی و دووری له‌جیهانی ئیسلامه‌وه دوور ده‌خاته‌وه. میسریش به‌هۆكاری ناسه‌قامگیریی ئابووری. سعودیه‌ش به‌هۆی كه‌میی دانیشتووان. ئێران به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی مه‌زهه‌بی. پاكستان به‌هۆی دابه‌شبوونی ئیتن و ناسه‌قامگیری سیاسی له‌ناوخۆیدا. به‌ڵام سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی توركیا به‌هۆی تۆكمه‌یی عه‌لمانییه‌تی ئه‌تاتورك، كه ره‌نگه رێگربووبێت له گێڕانی رۆڵێكی به‌هێز له‌و كاتەدا، كه ساڵی 1996 بووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هانتینگتۆن هه‌ڵوێسته به‌رامبه‌ر توركیا ده‌كات و به‌راوردی ده‌كات به وڵاتانی تر. بۆیه پێی وایه كه توركیا خاوه‌ن مێژوویه‌كی دوورودێژ و ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووانه و تا ڕاده‌یه‌ك ئاستی ئابووریشی سه‌قامگیره. كه وای لێده‌كات ببێته وڵاتی ناوه‌ند.
پاشان ده‌پرسێت: چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر توركیا له خاڵێكدا دووباره پێناسه‌ی خۆی بكاته‌وه و به جۆرێكی تر خۆی بناسێنێ؟ له‌م حاڵه‌ته‌دا توركیا ده‌توانێت رۆڵێكی تر بگێڕێت له ناوچه‌كه و چیتر پێویستی به خۆرئاواش نه‌بێت پشتگیریی لێبكات.
عوسمانیه‌تی نوێ: توركیا له كهمالیزمەوە بۆ گه‌ڕان به‌دوای قووڵایی ستراتیژی
پاش دابڕینێكی زۆر له ناوچه‌كه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی مستەفا کەمال ئهتاتوركەوە. توركیا وه‌ك كاره‌كته‌رێك هاته‌وه ناو گۆڕه‌پانی سیاسەتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی. به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می تۆرگۆت ئۆزالدا له‌ماوه‌ی (1983 ــ 1989).
دواتر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر و دوای هاتنی حزبی داد و گه‌شه‌پێدان و گەرتنەدەستی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات، له‌م سۆنگه‌یه‌شەوه ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌دی بكه‌ین سەبارەت بە سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌رده‌می ئه‌و حزبه‌دا، كه خۆی له چوار فاكته‌ری سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه:
دوو فاكتهریان بوونه‌تە داینه‌مۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی ٢١و دوو فاكته‌ری تریش له‌ده‌یه‌ی دووه‌مدا به‌دیاركه‌وتن.
فاكته‌ری یه‌كه‌م: بریتی بوو له روئیای (عوسمانیه‌تی نوێ) كه به‌ته‌واوی زاڵبوو به‌سه‌ر هزرو بیری دروستكه‌رانی بڕیار له‌بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌سه‌رده‌می حزبی داد و گه‌شه‌پێدان. ئه‌و حزبه خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌ك (قوڵایی ستراتیژی) سه‌یر ده‌كات. وه‌ك چۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری توركیا (ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ) له كتێبه‌كه‌یدا، كه هه‌مان ناونیشانشی هه‌یه ده‌ریخستووه و به‌ڕوونی باسی لێوه ده‌كات.
فاكته‌ری دووه‌م، كه به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بونیادی بۆ یه‌كه‌ی جوگرافیایی سیاسه‌ت داده‌نرێت بۆ توركیا، به پێی رێسا و بنه‌ماكانی كه‌مالیزم دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیایه. هه‌رچه‌نده ئه‌م فاكته‌ره له‌گه‌ڵ خواستی داد و گه‌شه‌پێدان یه‌ك ناگرنه‌وه سه‌باره‌ت به فره‌بوونی شوناس له توركیا، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد سیاسه‌توانانی ئێستای توركیا پارسه‌نگێك له‌نێوان ئه‌و دوو خواسته و غه‌ریزه كپ كراوه‌كانی كه‌مالیزم و نێوان عوسمانیه‌تی نوێ‌دا دابنێنن.
دوو فاكتهرهكهی تریش بریتی بوون له (به‌رپابوونی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی و دۆزینه‌وه‌ی یهدهکێكی زۆری غاز له ناوچه‌ی ده‌ریاری سپیی ناوه‌ڕاست، بۆیه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌ردۆغان له‌چه‌ندین بۆنه‌دا باسی لێوه ده‌كات و تیشك ده‌خاته سه‌ر په‌یماننامه‌ی لۆزان و به برینێكی سارێژ نه‌بوه‌وه سه‌ر جه‌سته‌ی توركیا وه‌سفی ده‌كات و به یاده‌وه‌ریه‌كی تاڵ بۆ توركه‌كان باسی ده‌كات.
ئه‌و پێی وایه په‌یماننامه‌ی لۆزان بۆته هۆی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی سنووری جوگرافیی ده‌وڵه‌تی توركیا و ناچاری كردووه سازش بكات له‌سه‌ر له ده‌ستدانی له 80%ی رووبه‌ری خاكه‌كه‌ی.
بۆیه ده‌ڵێت: (توركیا هه‌رگیز تا ئه‌م ساته‌ش له‌بیری ناچێت كه په‌یماننامه‌ی دووه‌می لۆزان وه‌كو سزایه‌ك وابوو بۆ سه‌ر توركیا، چونكه وه‌ك وڵاتێكی شكست خواردووی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی سه‌یری ده‌كرا).
لێره‌دا پرسیارێك خۆی قوت ده‌كاته‌وه، كه ئه‌ویش بریتییه له‌وەی کە ئاخۆ ئه‌و باج و نرخه‌ی توركیا ده‌یدات چییه له خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست ئەگهرهات و توركیا ده‌ست له په‌یماننامه‌ی لۆزان هه‌ڵبگرێت به‌ته‌واوی، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا له‌نێو سه‌نته‌ر و میدیا جیهانییه‌كان و خودی راگه‌یاندنه‌كانی توركیاش باسی لێوه ده‌كرێت؟
ئه‌وه‌ی شایانی باسه پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی ڤێرسای له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوە بووه هۆی به‌رپابوونی جه‌نگی دوه‌می جیهان، بۆیه پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌و دهستههڵگرتنهی توركیاش هه‌مان مێژوو دووباره ده‌كاته‌وه و ناوچه‌كه راپێچی شه‌ڕێكی ئیقلیمی ده‌كات؟
بۆ ئه‌م بابه‌ته سوود لەم سه‌رچاوانه وەرگیراوە:
1. ئەحمەد داود ئوغلۆ: كتێبی (قووڵایی ستراتیژی) پێگه‌ی توركیا له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا.
2. ساموێل هانتگتۆن: به‌ریه‌ككه‌وتنی شارستانێتییهكان ــ بنیاتنانه‌وه‌ی سیستمی جیهانی.
3. سيار جميل، العثمنة الجديدة، في التاريخ الموازي بين العرب والاتراك، المركز العربي للابحاث و دراسة السياسات، بيروت، 2015.
4.عمر تچبينار ــ تركيا في الشرق الاوسط: بين الكمالية والعثمانية الجديدة. مركز كارنيجی الشرق الاوسط. ايلول 2008.
5. سمیر ساڵح، بۆچی ئه‌ردۆگان جووڵه به خۆڵه‌مێشی په‌یماننامه‌ی لۆزان ده‌كات! گۆڤاری عه‌ره‌بی نوێ.
1,130 جار بینراوە