سەرەکی » زانست » خێراترین کۆمپیوتەری جیهان بۆ چارەسەری کۆڤید-19

خێراترین کۆمپیوتەری جیهان بۆ چارەسەری کۆڤید-19

کەشتیی نوح

کۆمپیوتەری (فۆجاکۆ) ی ژاپۆنی کە بەمدواییە بە خێراترین کۆمپیوتەری جیهان پۆلینکراوە، بەشداریدەکات لەهەوڵەکانی بنبڕکردنی ڤایرۆسی (کۆڤید-19)، بەو هیوایەی بیتوانێت کارێکی بێوێنە ئەنجام بدات.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو پرۆژەی (Top500) کە پرۆژەیەکی گەورەی نێودەوڵەتییەو کاری هەڵسەنگاندنی کۆمپیوتەرە زەبەلاحەکانی جیهانە و ئەو دەستنیشانی دەکات کام یەک لەو کۆمپیوتەرانە خێراترینن لە جیهاندا، کۆمپیوتەری (فۆجاکۆ)ی ژاپۆنی وەک پێشەنگی خێراترین کۆمپیوتەرەکانی جیهان ناساندو بەمەش ئەو کۆمپیوتەرە ژاپۆنییە سەرکەوت بەسەر کۆمپیوتەرێکی زەبەلاحی تردا کە ئەویش کۆمپیوتەری (سامیت)ی سەر بەکۆمپانیای (IBM) ی ئەمریکییە.

سەرکەوتنی (فۆجاکۆ)ی ژاپۆنی کۆتایی هێنا بە پاوانی ئەمریکا و چین کە ماوەی (١١)ساڵە پێشەنگی ئەو ڕیزبەندییە جیهانییە بوون.

(فۆجاکۆ) بەشداردەبێت لە بنەبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگەی لاساییکردنەوەی چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی تنۆکی بچووک لە ناو نووسینگەکاندا کە مەوداکان تیایاندا کەمە یان لە ناو ئەو شەمەندۆفێرانەی پڕن لە سەرنشین، لەگەڵ ئەوەی ئەو شوێنانە پەنجەرەکانیشیان کراوەیە.

پسپۆڕان هیواخوازن کاتێک ئەو کۆمپیوتەرە کە ساڵی داهاتوودا دەچێتە بواری خزمەتەوە بتوانێت ڕێگەخۆشکەربێت بۆ ئەو توێژینەوانەش کە بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی کارا بۆ ڤایرۆسی کۆڤید-19 ئەنجام دەدرێت.

ئەو کۆمپیوتەرە کە ئێستا لە شاری(کۆبی)ی ژاپۆنە لەلایەن کۆمپانیای(فۆجیتسۆ)ی تەکنەلۆژیی ‌و سەنتەری زانستەکانی کۆمپیوتەری پەیمانگای (ریکین)ی ژاپۆنییەوە و بە پشتگیریی دارایی حکومەتی تۆکیۆ لە ماوەی (٦) ساڵدا کاری لەسەرکراوە و ناوەکەشی شێوازێکی ترە بۆ گۆکردنی ناوی لوتکەی چیای ( فۆجی) کە چیایەکی بەناوبانگی ژاپۆنە.

(ساتوشی ماتسوکا) بەرێوەبەری سەنتەری زانستەکانی کۆمپیوتەر لە پەیمانگای ریکین وتی” ئومێدمان وایە بەو تەکنەلۆژیای زانیارییە پێشەنگانەی لە دەزگاکەدا گەشەیانپێدراوە، بەشداربین لە بەدیهێنانی پێشکەوتنێکی گەورە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییە کۆمەڵایەتیی و تەندروستییە قورسەکان کە ئێستا خۆی لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا دەبینێتەوە”.

 

سەرچاوە: (نقطة علمیە)

print

 51 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*