راپۆرتی: ئیدریس جه‌بار
دوو پزیشكی عیراقی له‌ڕێی یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه‌وه، باس له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش بانگهێشتیان ده‌كات.
دوو پزیشكی عیراقی له 22ى مانگی رابردوودا له‌ڕێی یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانه‌وه رایانگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزیوه‌ته‌وه و به‌وته‌ی خۆیان تاقیكردنه‌وه‌كانیش سه‌ركه‌وتنی چاره‌سه‌ره‌كه‌یان سه‌لماندووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر 50 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه تاقیكراوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و دوو پزیشكه: “چاره‌سه‌ره‌كه له‌ماوه‌ی ته‌نیا یه‌ك مانگدا به ته‌واوه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوده‌بات، ئه‌گه‌ر بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه پشتی پێ ببه‌سترێت”.
لای وخۆشیهوه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاندووه: كه وه‌ك وه‌زاره‌ت ئه‌و دوو پزیشكه بانگ ده‌كه‌ن كه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنایان راگه‌یاندووه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ده‌ڵێت: ته‌ندروستی ناردوویه‌تی به‌شوێن ئه‌و دوو پزیشكه عیراقییه‌ی كه باسیان له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه”.
به‌در راشیگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان داوای له‌و پزیشكانه كردووه تا ورده‌كاریی ئه‌و گیراوه‌یه بخه‌نه‌ڕوو بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌باره‌ی مه‌ودای كاریگه‌ریی و توانای به‌كارهێنانی بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا له عیراق”.
هه‌ر له‌و رووه‌شه‌وه، خانمه په‌رله‌مانتار ئیكتیفا حه‌سناوی ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووه ئه‌و دوو پزیشكه عیراقییه‌ى كه دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ڤایرۆسى كۆرۆنایان راگه‌یاندووه، په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌كرێت.
وتیشی: “ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ى دوو پزیشكه عیراقییه‌كه دۆزیویانه‌ته‌وه بۆ ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ، هێشتا پێكهاته‌كانى نازانیین و په‌یوه‌ندیمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پزیشكانهدا تا بزانین كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ده‌رمانه‌كه چین”.
هیچ چاره‌سه‌رێك نییه راسته‌وخۆ بدرێت به نه‌خۆش، به‌ڵكو پێویسته به قۆناغه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌دا بڕوات و بڕوانامه‌ى متمانه وه‌ربگرێت”، ته‌ئكیدیشى له بوونى زۆرێك له‌و عه‌قڵ و كارامهییانه كرده‌وه كه ده‌توانن چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه دا كه چاره‌سه‌ره‌كه له‌لایه‌ن خودى پزیشكه‌كانه‌وه رایگه‌یاندراوه نه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ده‌شڵێت: ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رانه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه رابگه‌یه‌نرێن و پزیشكه‌كانیش له‌به‌ر هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌ریى و مرۆیى و دڵسۆییان چاره‌سه‌ره‌كه‌یان له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان تاقی كردۆته‌وه”، به‌ڵام ئه‌وه‌شی ره‌تكردۆته‌وه كه ڤاكسینى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌لایه‌ن هه‌موو وڵاتانى جیهانه‌وه دۆزرابێته‌وه”.
ئه‌وه‌ش بهكاتێكدایه كه ئێستا عیراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو پهتاكهى تێدا بڵاوبۆته‌وه و رۆژانه زیاتر له هه‌زار حاڵه‌تى تووشبوونى نوێ و ده‌یان حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان تێیدا تۆمار ده‌كرێت.
827 جار بینراوە