سەرەکی » ئابووری » جموجۆڵە بازرگانیەكانی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە

جموجۆڵە بازرگانیەكانی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە

سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی بازاڕو جموجۆڵە بازاڕەكان لەسلێمانی هاتەدەنگ‌و رایدەگەیەنێت: ئێستا دۆخەكە ئاسایی بۆتەوەو بازاڕەكان كراونەتەوە و هیچ كێشەیەك بوونی نییە.
شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەرچی خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردوو كە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان روویدا، كاریگەری نەرێنیان لەسەر بازاڕی سلێمانی دروستكردووە، بەڵام خۆشبەختانە دۆخەكە ئارام بۆتەوە و بازاڕ دەستی بەجموجۆڵ كردۆتەوە.
سەرۆكی یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی هەرێمی كوردستان وتیشی:»هەر رووداوێك بۆ دژواربوونی دۆخی ئەمنی شارەكان، كاریگەریی لەسەر بارودۆخی بازرگانیی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت. ئێستا دۆخی بازاڕ و جموجۆڵی بازرگانیی سلێمانی زۆر باشە و بازاڕەكان كراونەتەوە و توانراوە ئەو بارودۆخە نەخوازراوە تێپەڕێنێت».
راشیگەیاند: ئێستا دۆخی بازاڕەكان بە تەواوەتی ئاسایی بۆتەوە و هیچ كێشەیەك نییە.
لە هەفتەی رابردوودا و بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكانەوە، بەشێك لە بازاڕەكانی هەرێم داخرابوون و دوای كۆنترۆڵكردنی دۆخەكەش، ئێستا جموجۆڵە بازرگانیەكان ئاسایی بونەتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*