كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عیراق به 45 رۆژ ده‌درێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانیان دروستكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا 42%ی عیراقییه‌كان به‌ده‌ست فشه‌ڵی باری گوزه‌رانیانه‌وه ده‌ناڵێنن.
عه‌لی به‌یاتی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق، له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند«زۆربه‌ی وڵاتان له ستراتیژ و پلانه‌كانیاندا بڕیاریاندا له زیانی په‌تای كۆرۆنا كه‌مبكه‌نه‌وه له‌سه‌ر هاووڵاتیانیان له‌ڕووی ئابوری له حاڵه‌تی له‌ده‌ستدانی كاره‌كانیان، یان دروستبوونی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره‌كانیان».
به وته‌ی به‌یاتی«لهداخهوه له عیراق ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌دروستی ده‌كرێته‌وه، و لایه‌نی زیانی هاووڵاتی پشتگوێ ده‌خرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه رێژه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه بۆ 31% به‌رزبكاته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا 42%ی عیراقییه‌كان به‌ده‌ست فشه‌ڵی باری گوزه‌رانه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه گوزه‌رانیان ناسه‌قامگیره و كه‌مێك له‌سه‌رو هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌یه، بۆیه ژیان و گوزه‌رانیان هه‌ڕه‌شه‌ی كه‌وتۆته‌سه‌ر».
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ پێیوایه«منداڵێك له هه‌ردوو منداڵدا له عیراق، مه‌رجه‌كانی ژیانی شكۆمه‌ندییان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش له‌پێداویستییه‌كانی ژیان و ته‌ندروستی و فێركارییه كه ده‌رهاویشته‌ی مه‌ترسیدار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
عه‌لی به‌یاتی ئاماژه به دۆسێی دواكه‌وتنی مووچه‌ش ده‌كات كه خه‌ریكه كاریگه‌ریی گه‌وره دروستده‌كات، به‌و هۆیه‌ی هه‌موو 45 رۆژ جارێك دابه‌ش ده‌كرێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی فه‌رمانبه‌ران دروستكردووه.
به بۆچوونی به‌یاتی«پێویستمان به پلان و ستراتیژی حكومی رۆشتن و كورتمه‌ودا و درێژمه‌ودایه، چونكه هاووڵاتیان نیگه‌رانن و نازانن چۆن پلان بۆ ژیانیان دابڕێژن، ته‌نانه‌ت بازرگانه‌كانیش نیگه‌رانن و نازانن كاروباره‌كان به‌كوێ ده‌گه‌ن».
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «له ساڵی 2010وه، وه‌زاره‌تی پلاندانان ستراتیژی هه‌یه بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌ژاریی كه له‌لایه‌ن بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و نزیكه‌ی 1.5 ملیار دۆلاری تێدا خه‌رجكراوه، ئه‌م پرسه پێویسته به‌شێوه‌یه‌یكی واقعی له‌لایه‌ن ته‌واوی وه‌زاره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه پشتیوانی لێبكرێت كه تائێستا هیچی لێبه‌دی نه‌هاتووه، بگره رێژه‌ی هه‌ژاریی بهرشێژهی 10% به‌رزكردۆته‌وه و له‌ئێستادا رێژه‌ی هه‌ژاریی 30%ی تێپه‌ڕاندووه».
هه‌ر به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق«رێژه‌یه‌كی زۆری بێكارۆیی هه‌یه له وڵات، به‌جۆرێك كه 600 هه‌زار لاوی عیراقی له ساڵی 2019دا داواكارییان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش كرد، له‌كاتێكدا رێژه‌یه‌كی زۆر كرێكاریی بیانی له عیراقدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی گه‌وره‌یه و پێویسته ده‌وڵه‌ت میكانزیمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی دابنێت».
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، وه‌زاره‌تی پلاندانانی رایگه‌یاندبوو، په‌تای كۆرۆنا رێژه‌ی ئه‌و عیراقیانه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن، بۆ زیاتر 31% به‌رزكردۆته‌وه، له‌كاتێكدا رێژه‌كه له ساڵی 2018دا ده‌گه‌یشته 22%.
له 9ی ته‌مموزی 2020، حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاندبوو، پزیشكان و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 45 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له 3ی ته‌مموزی 2020، ئاماژه‌ی به ده‌ستكردن به ته‌مویلكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری وه‌زاره‌تی داریی له بهیاننامهیهیهكدا رایگه‌یاندبوو، فه‌رمانگه‌كه‌یان له 1ی ته‌مموزی 2020 ده‌ستیكردووه به رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانی ته‌مویلی مووچه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وامه له‌كاركردن تا ته‌واوی مامه‌ڵه‌كانی ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ته‌واو ده‌كات.
بانكی ناوه‌ندی عیراق، له 2ی ته‌مموزی 2020 رایگه‌یاندبوو، سه‌نه‌ده دارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی دهركردۆتهوه بۆ دابینكردنی مووچی سێ مانگ، پێشبینیشی كردبوو له دوای هه‌فته‌یه‌ك دابه‌ش بكرێت.
ئاژانسی دهنگو باسی فه‌رمی (العراقیه)ش له‌زاری ئیحسان شمران به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ژمێریاریی له بانكی ناوه‌ندی بڵاویكردبۆوه«بانكی ناوه‌ندی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی ئێستا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌نه‌ده داراییه‌كانی ده‌ركردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی كه بڕه‌كه‌ی نزیكه‌ی 8 ترلیۆن دیناره».
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بانكی ناوه‌ندی عیراق رایگه‌یاندبوو، ئه‌و سه‌نه‌دانه واده‌كه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی بتوانێت، مووچه‌كانی مانگی تهمموز و ئاب و ئه‌یلول دابین بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بانكی ناوه‌ندی كارئاسانی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه له‌ڕووی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵاڵ وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له 7ی ته‌مموزی 2020 رایگه‌یاندبوو، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین ده‌كرێت.
موللا ته‌ڵاڵ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو«حكومه‌ت پابه‌نده به دابینكردنی مووچه، بۆیه فه‌رمانبه‌ران دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه مووچه‌كانیان فه‌راهه‌م ده‌كرێت».
وته‌بیژی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندبوو، وه‌زاره‌تی دارایی پلانێكی چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ چاكسازیی ئابوری داناوه كه باجه‌كان به‌شێك ده‌بن له‌و چاكسازییانه.
له 11ی ئه‌م مانگه‌شدا، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئاماژه‌ی به كۆتایی هاتنی مه‌ترسییه‌كان كرد سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له مانگی ته‌مموزی 2020.
ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر جبوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند«مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت له هه‌موو دامه‌زراوه عیراقییه‌كان دابینكراوه و یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و له واده‌ی خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت»، ئاماژه‌ی به تێپه‌ڕاندنی قۆناغی مه‌ترسیش كردبوو بۆیه به وته‌ی ئه‌و هیچ دواكه‌وتنێك له مووچه‌ی مانگی ته‌مموزدا نابێت».
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران، بهدوهریشی ده‌زانێت هیچ كێشه‌یه‌ك له دابه‌شكردنی مووچه و شایسته‌ی دارایی فه‌رمانبه‌راندا درهوستببێت له مانگی تهمموز.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و وه‌زاره‌تی دارایی له 17ی ته‌مموزی 2020، ئاماژه‌ی به ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت كرد، بۆ مانگی تهمموز.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه بڵاوكرایه‌وه”وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ فه‌رمانی كرد به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی تهمموز.
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌ڵێت”دوای ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی 2020 له‌ڕێی یاسای قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه دابینكرا، وه‌زاره‌ت هه‌وڵ ده‌دات مووچه‌كه به‌پێی خشته و كاتی دیارییكراو به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا دابه‌ش بكات”.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراقدا هاتووه”له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كات و تا نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، عیراق له‌ئێستادا دووچاری ته‌نگژه‌ی دارایی بووه و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش له‌كاتی خۆیدا كێشه‌ی بۆ دروستكردووه، ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه وڵات به رێژه‌ی زیاتر 90% پشت به داهاته‌كانی نه‌وت ده‌به‌ستێت بۆ فه‌راهه‌مكردنی بودجه‌ی دارایی.
432 جار بینراوە