سەرەکی » هەمەڕەنگ » فیلمە نوێکەی زۆرترین بینەری هەبوو

فیلمە نوێکەی زۆرترین بینەری هەبوو

تۆڕی کەناڵەکانی نێت فلێکس بڵاویکردۆەوە کە فیلمی (The Old Guard) لەنواندنی (چارلس سیرۆن) ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان، دوای ماوەیەک لەنمایشکردنی یەکێکە لەو فیلمانەی لەم ماوەیەدا زۆرترین بینەری هەبووە.

فیلمەکە ماوەکەی 2 سەعاتەو زۆربەی دیمەنەکانی لە وڵاتی مەغریب وێنەی گیراوە، چیرۆکەکەشی لەزنجیرە رۆمانێکی وێنەییەوە وەرگیراوە لەنووسینی گریک رۆخا.

چیرۆکی فیلمەکە زانستی خەیاڵییەو باس لە گروپێکی نهێنی دەکات کە توانایەکی سەرنجڕاکێشیان هەیە وەک کەسی ئاسایی نابینرێن و ماوەی چەندین سەدەیە پارێزگاری لە گۆی زەوی و مرۆڤەکان دەکەن.

 457 جار بینراوە