سەرەکی » ئاراستە » په‌یڤێك له‌ ساڵیادی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ حه‌وێز سه‌ردۆڵیدا

په‌یڤێك له‌ ساڵیادی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ حه‌وێز سه‌ردۆڵیدا

هاوڕێ توانا*

من ئه‌و سا نا به‌ڵكو ئێستا ده‌زانم كه‌ پێویسته‌كات سیفه‌ت وخه‌سڵه‌تی فه‌رمانده‌یه‌ك چۆن بێت پێش مه‌رجی فه‌رمانده‌ بوون یان دروست لێپرسراویه‌تی ده‌بێت چی بێت، ئه‌م وشیاریه‌م له‌ ناسین و زانین چ له‌ ته‌جروبه‌ی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه‌ بێت، یاخود خوێندنه‌وه‌و به‌دوا داچوونی سه‌ربوردی ژیانی ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازی و كه‌ڵه‌ پارتیزانانه‌ی كه‌ ڕۆژگارێك ژیانیان ته‌رخانی خه‌بات و تێكۆشان له‌ پێناو ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ی هه‌روا پارێزگاری له‌نیشتیماندا بووه‌ و هه‌ر له‌ پێناوی ئه‌م ئامانجه‌شدا شه‌هید بوون، ئێستا بونه‌ته‌ سیمبوڵ و هێمایه‌ك كه‌مایه‌ی شانازین، كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌و كوردستان وه‌ك نیشتیمان ئه‌رشیفه‌كه‌ی پڕ پڕه‌ و لێوان لێوه‌ له‌ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌شه‌هیدبوونیان شاهیدی نه‌به‌زین و نه‌ته‌زینی كوردوكوردستانیان به‌گوێ دوژمندا داوه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت یاد و یادوه‌رییه‌كانیان هه‌میشه‌ به‌رز ڕابگیرێت نابێت و ناشێت كه‌ به‌پاساوی بێخه‌می كه‌مته‌رخه‌می ولادانی هێندێك له‌ هاوسه‌نگه‌ره‌ زیندووه‌كانیان له‌ ڕێبازو ڕێچكه‌ی شه‌هیده‌كان ناو و تێكۆشانی شه‌هیده‌كان كه‌م ڕه‌نگ بكرێت، چونكه‌ شه‌هیده‌كان به‌مه‌رگی خۆیان شاهیدی پاكی و ڕاست گۆی خۆیان سه‌لماند، هه‌ڵبه‌ت كاتێك ئه‌و وشانه‌ ده‌نووسم و نیازمه‌ندم یادی یه‌كێكه‌ له‌فه‌رمانده‌ قه‌رمانه‌كان كه‌ ساڵانێك ئه‌و هه‌م لێپرسراو فه‌رمانده‌م بوو، هه‌میش یه‌كێك له‌ هاوڕێ نزكه‌كانم بوو، ئه‌ویش شه‌هیدی فه‌رمانده‌ (مقده‌م حه‌وێز سه‌ردۆڵی)ه‌ هه‌رچه‌نده‌ یادی مروڤێكی وا گه‌وره‌ ده‌بێ له‌ توێی كتێب دا و به‌قه‌ڵه‌می به‌هێزو به‌بڕشتی شۆڕه‌سوارانی مه‌یدانی ئه‌ده‌بیات بنوسرێته‌وه‌ و له‌ دوا رۆژی ڕزگاریی یه‌كجاره‌كی كوردستان بدرێته‌ ده‌ست نه‌وه‌ی داهاتوو، به‌خاتری ئه‌وه‌ی كه‌ سلوك قه‌ره‌مانیه‌تی و دڵسۆزیان بكه‌ن به‌ ده‌رس و له‌ ئه‌زمونه‌كانی كه‌ڵك وه‌رگرن و ئاگادار بن كه‌ مێژوی گه‌له‌كه‌مان چ هه‌وراز و نشێوێكی تێپه‌ڕاندووه‌ ئاگاداربن كه‌ چه‌نده‌ها قاره‌مان و سه‌ركرده‌ و گه‌وره‌ پیاوی له‌ پێناو پارێزگاری له‌ نه‌ته‌وه‌و نیشتمان دا له‌ ده‌ست داوه‌، لێی فێربن و بیكه‌ن به‌ هه‌وێنی ڕێگای داهاتویان و نیشتمانی خۆشه‌ویستی پێ ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ و پارێزگاری لێ بكه‌ن و ئارامی و ئاسایش بۆ خه‌ڵك پێك بهێنن. من وه‌ك شاهیدێك كه‌چه‌ند ساڵانێك هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری شه‌هیدی حه‌وێز سه‌ردۆڵی بووم، ده‌توانم بڵێم ئه‌و یه‌كێك بوو له‌فه‌رمانده‌ هه‌ره‌ ئازاو به‌تواناكان ئه‌و هه‌رگیز ڕاڕاو كه‌مه‌ته‌رخه‌م نه‌بوو، له‌وه‌ی پێی ده‌سپێردرا شه‌هید حه‌وێز سه‌ردۆڵی جگه‌ له‌ خه‌سڵه‌تی ئازایه‌تی ئه‌و له‌ناو پێشمه‌رگه‌كانیدا تا بڵێی خۆشه‌ویست له‌به‌ر دڵان بوو چونكه‌ هیچ كاتێك خۆی له‌ پێشمه‌رگه‌كان جیا نه‌ده‌كرده‌وه‌، هه‌میشه‌ له‌ مه‌مه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان هاوڕێیانه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، ئه‌و چۆن له‌ بواری پێشمه‌رگایه‌تی ناوێك بوو هاوتای ناوی ئه‌و یه‌ك ڕاست وشه‌ گه‌لی ئازایه‌تی و نه‌ترسان و دڵسۆزی پێشڕه‌و وخاكی بوون ده‌هات، هه‌روا له‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تیش ناوێك بوو له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌وری كاری گه‌ری له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كاندا هه‌بوو و كه‌سێكی ڕێزدارقسه‌هه‌ڵگیراوه‌ بوو لای خه‌ڵك.

به‌داخه‌وه‌ حه‌وێز سه‌ردۆڵی له‌ ڕێكه‌وتی24/7/2014 له‌كاتی ڕزگاركردنی شارۆچه‌كه‌ی گوڵاڵه‌ (جه‌له‌ولا) له‌ شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی كۆڵان به‌ كۆڵان ماڵ به‌ ماڵدا به‌ده‌ستی تاریكبیرانی داعش شه‌هیدكراو و چووه‌ كاروانی نه‌مرانه‌وه‌.

*هاوڕێی شه‌هید

print

 193 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*