سەرەکی » هەواڵ » به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌پێشوازیی كونسوڵی نوێی ئه‌مریكادا:

به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازییكرد له‌ رۆب واڵه‌ر كونسوڵی گشتیی نوێی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان.

له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆی جددی كرا له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و ناوچه‌كه‌‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالی و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولاش، تاوتوێكران.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌ وه‌فدی میوانی راگه‌یاند: یه‌كێتی، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ رێكه‌وتندایه‌و خه‌بات ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانیش هانده‌دات هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن بێت. هه‌روه‌ك سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كان بۆ وه‌فدی میوان خسته‌ڕوو.

په‌یوه‌ست به‌دۆخی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستانیش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، جه‌ختی له‌گرنگیی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌شداری راسته‌قینه‌بن له‌حوكمڕانیی هه‌رێم و بڕیاره‌ سیاسییه‌كاندا.

هاوكات، وێڕای پیرۆزبایی له‌ده‌ستبه‌كاربوونی كونسوڵی نوێ و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆی، داوایكرد په‌ره‌ی زیاتر به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بدرێت، له‌پای هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانیشیان بۆ گه‌لی كوردستان، سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی ئه‌مریكای كرد.

print

 141 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*