سەرەکی » هەمەڕەنگ » وێنەکەی نەجات سەغیرە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

وێنەکەی نەجات سەغیرە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

چەند رۆژێکە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگ (نەجات سەغیرە) چەند دەزگایەکی میدیایی میسری و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لەو وڵاتە بەخۆیەوە سەرقاڵکردووەو هەریەکەو بەشێوەیەک باسی وێنەکە دەکات. وەک لە وێنه‌كەشدا دیارە، هونەرمەند و گۆرانیبێژ (نه‌جات سه‌غیره) به‌ته‌نیا و بە بێزارییەکی زۆرەوە له‌بەردەمی تەلارێکدا ‌لەسەر کورسییەک دانیشتووە کە نزیك شوێنی نیشته‌جێبونه‌كه‌یەتی.

لەمبارەیەوە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە وەک وەڵامێک بۆ ئەوانەی بەشێوەی جیاواز باسی وێنەکە دەکەن، رایانگەیاندووە کە به‌هۆی تێكچوونی ته‌لاره‌كه‌وەو‌ سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوەی لەلایەن حكومه‌تەوە بڕیاردراوه‌ ته‌لاره‌كه‌ چۆڵبکرێت، بۆ ئەمەش دانیشتوانی تەلارەکەیان ‌‌ئاگادارکردووە کە چۆڵی بکەن.

ئەم تەلارەی (نه‌جات سه‌غیره) ‌تێیدا نیشتەجێیە ده‌كه‌وێته‌ شه‌قامی (به‌رازیل)ی ‌‌ناوچەی زه‌مالك لەقاهیرەو یەکێکە لە شوێنە گرانبه‌هاکان‌ و زۆرێک لە هونەرمەندە دیارەکانی میسر تێیدا نیشتەجێبوون.
نەجات سەغیرە 1938 له‌دایكبووه‌و خوشکی خانمە ئەکتەری کۆچکردوو سوعاد حوسنی-یە، ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی چوونە تەمەنەوە وازی لەگۆرانی وتن هێناوەو بەتەنیا دەژی.

 271 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*