سەرەکی » مانشێت » سه‌ده‌ی بیسته‌م هات

مەنەلۆج

سه‌ده‌ی بیسته‌م هات

هه‌روا ئاسان چوو
ده‌وڵه‌ت‌و ده‌زگای
یاسا‌و بڕیاری
درۆ‌و فشه‌ بوو.
سه‌ده‌ی نوێ گۆڕا
وه‌ك سه‌ده‌ی جاران
سه‌فه‌وی‌و قاجار
بوونه‌ ركابه‌ر
هی ئالی عوسمان
نه‌ عه‌رب ئازا، نه‌ ئه‌رمه‌ن شه‌ڕكه‌ر
نه‌ كوردیش ناوی هه‌بوو له‌ناوان.
دونیای جه‌مسه‌ری هی ئه‌و دوانه‌
سۆڤێتی ئه‌وسا‌و ئه‌مریكای
به‌هێز، جه‌وری زه‌مانه‌!
***
سه‌ده‌ی بیسته‌م هات
هه‌روا تێپه‌ری
دوای به‌هێز‌و قودره‌تی قادر
ئێران‌و توران
هاتنه‌وه‌ مه‌یدان.
نه‌ دیمه‌شق ما، نه‌ به‌غدای ره‌شید
نه‌ میسری ناسر
پاشا‌و وه‌زیریان
كه‌وتنه‌ په‌راوێز
ئه‌سڵ هاتنه‌وه‌
له‌ ئه‌سته‌مبول‌و
ئه‌سفهان، ته‌ورێز
***
سه‌ده‌ی نوێ كۆنه‌
به‌ به‌رگی تازه‌
كه‌ڵه‌گای هه‌رێم
بوونه‌وه‌ به‌ دوان
چییان نیازه‌؟

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*