سەرەکی » هەمەڕەنگ » هیچم نییە بیشارمەوە نوێترین بەرهەمی کۆڕی شانۆی با

هیچم نییە بیشارمەوە نوێترین بەرهەمی کۆڕی شانۆی با

كۆڕی شانۆی با، بە بەرهەمێكی نوێ بواری شانۆ ئاوەدان دەکەنەوەو بەمنزیکانە شانۆیی (هیچم نییە بیشارمەوە) نمایش دەکەن کە دەەقێكی ریالیزمییە (پاولۆ جینۆڤێسی) نووسەرێتی و بڕیارە لەم مانگەدا دەست بەنمایش بكەن.

دەقی شانۆییەکە، باس لەژمارەیەک هاوڕێ دەكات كە ماوەی 25 ساڵ هاوڕێی یەكن، شەوێك لە كۆبوونەوەیەكیاندا بڕیار دەدەن یارییەكی مەترسیدار بكەن.

دەقی ئەم شانۆییە (پاولۆ جینۆڤێسی) نووسیووێتی، (رێژەن جەمال) ئامادەی كردووەو کاری دەرهێنانی بۆ دەکات، هەروەها هەریەکە لە (كاردۆ عەزیز، زمناكۆ كەریم، سۆزان باباعەلی، ئاكام تاهیر، ئاكۆ عەزیز، نوا غەفار، راژان رزگار) رۆڵ لەم بەرهەمە نوێیەی کۆڕی شانۆی با دەبینن.

لەمبارەیەوە لێپرسراوی راگەیاندنی ئەم پرۆژە هونەرییە، رایگەیاندووە: ماوەی سێ مانگە لەم شانۆییەدا پڕۆڤە دەکەن.

ئەوەشی راگەیاندووە کە ئەگەر دۆخی تەندروستیی و مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی نەبێتە رێگر، ئەوا لەم مانگەدا بەڕەچاوكردنی رێكارە خۆپارێزییەكان دەست بە نمایش دەكەن، بەمەش نمایشە نوێیەكەی كۆڕی شانۆی با دەبێتە یەكەم کاری هونەریی دوای كۆرۆناو وەستانی كارە ھونەرییەكان لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا.

print

 133 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*