سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە ماوەی سێ رۆژدا هەشت ملیۆن بینەری هەبوو

لە ماوەی سێ رۆژدا هەشت ملیۆن بینەری هەبوو

(بیونسێ) ئەستێرەی دیاری گۆرانی و میوزیکی جیهانیی ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییە نوێکەی بڵاوکردەوەو لەماوەیەکی کەمی بڵاوکردنەوەیدا بینەرێکی زۆری هەبوو.

(Already) ناوی ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەی بیۆنسێ-یە، ئەم خانمە گۆرانیبێژە گۆرانییەکەی لە پێگەی تایبەتی خۆی لەیوتیوب بڵاوکردەوەو لەماوی سێ رۆژی بڵاوبوونەوەیدا نزیکەی 8 ملیۆن کەس لە هەواداران و گوێگرانی بینەری بوون.

ئەم بەرهەمە نوێیەی بیۆنسێ لەچوارچێوەی گۆرانییەکانی ئەلبوومێکی گۆرانیدایە کە ماوەی ساڵێکە کاری تێدا دەکات، لە کلیپەکەشدا چەندین دیمەنی تێدایە کە باس لە ناسنامەو جوانیی و ژیانی کۆنی رەشپێستەکان دەکات.

print

 149 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*