سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە بەرزی 10 هەزار (پێ) وە خۆی فڕێدایە خوارەوە

لە بەرزی 10 هەزار (پێ) وە خۆی فڕێدایە خوارەوە

رۆژنامەی (دەیلی مەیل) نوێترین وێنەی (تۆم کروز) ئەکتەری دیاری سینەمای جیهانی بڵاوکردەوە کە یەکێکە لەدیمەنەکانی ئەو فیلمە نوێیەی ئەم ئەکتەرە رۆڵی سەرەکیی تێدا دەبینێت.

رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە کە لە وێنەکەدا تۆم کروز دەردەکەوێت کە لە بەرزی 10 هەزار پێ بە پەڕەشووت خۆی فڕێداوەتەخوارەوە، کە ئەمەش کارێکی قورسەو مەگەر هەر ئەم ئەکتەرە جیهانییە بتوانێت لەم جۆرە سەرکێشییانە بکات.

ئەو فیلمە نوێیەی تۆم کروز رۆڵی تێدا دەبینێت بەشی حەوتەمی زنجیرە فیلمی (Mission: Impossible 7) و بڕیارە تەواوبوونی کارەکانی بکەوێتە ساڵی 2021ەوە.

print

 157 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*