سەرەکی » ئابووری » برەودان بە بەرهەمی ناوخۆیی

برەودان بە بەرهەمی ناوخۆیی

بە مەبەستی رێكخستنی زیاتری كاری هاوردەكردنی بەرهەمی سەوزە و میوە و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی، (ئاوات محەمەد) قائمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی راگرتنی هاوسەنگی بەروبومی سەوزە و میوە لە پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا تەئكیدكرایەوە لەسەر پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆیی بەتایبەت سەوزە و میوەی خانووە پلاستیكییەكان، كە لەم وەرزەدا دەتوانێت تەنها بەڕێژەی سەدا (15) بۆ سەدا (20) پێداویستییەكانی بازاڕ پربكاتەوە.
هاوكات بڕیاردرا بەردەوامی كارپێكردنی بڕیاری وەرگرتنی عمولە لە كڕیاران باسیش لە كاری بەردەوامی لیژنەكانی لابردنی زیادەڕەوی لە نێو عەلوەی سلێمانی كرا.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، رزگار حەمد خدر جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد: بەهۆی قەیرانی داراییەوە بڕی بەكارهێنان لە سنووری سلێمانی لەم مانگەدا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو بەڕێژەی سەدا 15 دابەزیوە، بەوەش رۆژانە (600-650) تۆن سەوزە لە بازاڕەكانی پارێزگای سلێمانی ساغدەبێتەوە و (350-400) تۆن میوەی وەرزیش لە ڕێگەی (9) عەلوەوە دەهێنرێنە بازاڕەكانەوە و دەفرۆشرێن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*