سەرەکی » مانشێت » ״بەم نزیكانە وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات״

״بەم نزیكانە وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات״

بڕیارە بەم نزیكانە وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ «لە ئایندەیەكی نزیكدا وەفدی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات، بەڵام هێشتا رۆژی سەردانەكە دیارینەكراوە»، هەر بەپێی زانیارییەكان «لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان بەغدا و هەرێمدا هاتۆتەئاراوە بە ئامانجی رێكەوتن لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا بەتایبەت لەبارەی پرسی نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێمەوە».

ئەمەش لەكاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدای كرد، لێپرسراوانی باڵای هەردوولاش بەردەوام جەخت لە رێكەوتن و چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم دەكەنەوە.

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران:
چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی حكومەتی عیراق و هەرێم و پاراستنی مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتیان و مووچەخۆران
كۆتایی هەفتەی رابردووش، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە بەغدا پێشوازیكرد لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران.

لە تەوەرێكی دیدارەكەدا جەختكرایەوە لە «گرنگیی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستی چارەسەركردنی كێشە داراییەكان، بەجۆرێك مافە دەستوورییەكانی سەرجەم هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی عیراق و هەرێمی كوردستان بپارێزێت».

 246 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*