سەرەکی » ئابووری » دۆزینەوەی كێڵگەیەکی گەورەی نەوت لە عیراقپەڕە 1

دۆزینەوەی كێڵگەیەکی گەورەی نەوت لە عیراق

یەکەی ئابووری

لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف دۆزینەوەی كێڵگە نەوتێكی گەورەی لە سنووری پارێزگاكەیان راگەیاندو ئاماژەی بەوەشكرد: كە لەگەڵ وەزارەتی نەوتدا لە گفتوگۆدان بۆ چۆنێتی سوودوەرگرتن لە بەرهەمەكەو گەشەپێدانی.

بەپێی راگەیاندنی نووسینگەی پارێزگاری نەجەف، بەدیكردنی رووداوی درز بردنی رێگاوبانەكان و بوونی ئاگر و تواوەی كانزاكان لەژێر خاكەكەیدا وەك ئەوەی لەزۆرێك لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە، هۆكاربوو بۆئەوەی لیژنەیەكی بەدواداچوون بۆ هۆكاری ئەو دیاردەیە لەناوچەی (ئەلرەهبان)ی پارێزگاكە پێكبهێنرێت و پاش لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیش گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی ئەوەی روودەدات، بوركان و دەردراوی كانزاكانی ژێر زەوی نییە، بەڵكو بوونی كێڵگەیەكی گەورەی نەوتە لە قوڵایی و نزماییەكانی دەریاچەی نەجەفدا.

وتیشی: «لەپاش دۆزینەوەی نەوت لەناوچەی (ئەلرەهبان) سەردانی وەزارەتی نەوت دەكەن بۆ پەرەپێدانی و دەشیانەوێت سوود لەو كێڵگە نەوتییە بۆ بەرژەوەندی ئابووریی پارێزگاكە وەربگرن.

 219 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*