سەرەکی » هەواڵ » بەیاننامەیەکی ناڕەزایی لەبارەی پرۆژە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی

بەیاننامەیەکی ناڕەزایی لەبارەی پرۆژە یاسای رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی

کۆمەڵێک رۆژنامەنووس و نووسەرو ئەکادیمی و یاساناس لە ھەرێمی کوردستان، بەیاننامەیەکی ناڕەزاییان بڵاوکردەوە لەبارەی پرۆژە یاسایەک لەژێر ناونیشانی رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی کە ئامانج لێی رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنیەو پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كراوەو خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە:

” ئەو پرۆژەیە كە ناوەرۆكەكەی ئێستا ئاشكرا دەبێت، پێناچێت بۆ رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنیی بێت، بەڵكو هەوڵێكە بۆ بەرتەسككردنەوەو ئازادییەكان و بێدەنگكردنی هاوڵاتیان تاوەكو نەتوانن لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتی رەخنەو تێبینی و سەرنجی خۆیان لەبارەی رووداوەكان و گرفت و كەموكوڕیی و گەندەڵییەكانی حكومڕانی دەرببڕن. بۆ رەتکردنەوەی ئەم یاسایە هەر ئەوەندە بەسە کە بڵێین هیچ جیاوازییەک لەنیوان ئەکاونت و پەیجی دامودەزگا میدیاییەکان و ئەکاونت و پەیجە شەخسییەکاندا ناکات. ئەمەش مانای وایە دەشێت هەر هاوڵاتییەک لەسەر نووسین یان کۆمێنتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راپێچی بنکەی پۆلیس و دادگا بکرێت”.

لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ھاتوو:

ئاشكرایە كە ئازادی و پاشەگەردانی جیاوازیی زۆریان هەیە، هەموومان دەزانین دەركردنی یاسا بۆ رێكخستنی ژیان زۆر گرنگە، بەڵام ترسێكی زۆرمان هەیە كە یاساكە بەشێوەیەكی خراپ و بۆمەبەستی شەخسی و حزبی بەكاربهێنرێت! هەربۆیە دەبینین یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە 35 لە ساڵی 2007 وە دەرچووە بەڕوونی رێگریی دەكات لە دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان، بەڵام تائێستا رۆژنامەنوس لەسەر نوسین و دەستگیردەكرێن!”

“پێویستە هەموولایەك ئاگاداربێت كە ئەم پرۆژەیە یاسایەی ئێستا بەردەستە، نەك میدیا بگرە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش كۆت و بەند دەكات، كۆمەڵێك رێكارو سزاو غەرامە لەخۆ دەگرێت پێچەوانەی پرەنسیپە بنەڕەتییەكانی یاسا و رێكارە كارپێكراوەكان رێكخستنی كاروباری حكومڕانیە”. لەکۆتایی بەیاننامەکەدا ھاتووە: ئێمە وەكو ژمارەیەك زۆر نووسەرو رۆژنامەنووس و ئەكادیمیی و یاساناسانی كوردستان، دەمانەوێت دەنگی ناڕەزایی خۆمان بگەینە دەسەڵاتداران و خەڵكی كوردستانیش لە وەها هەوڵێك ئاگاداربكەینەوە.

داوا لەحزب و لایەنە سیاسییە حكومڕانەكان و حكومەت و ئەندامانی پەرلەمان و هەموولایەك دەكەین، ئەم پرۆژە یاسایە راگرن پێویست بەپرۆژەیەكی وەها ناكات، بەڵكو تەنها بڕیارێك دەربكەن كە میدیای ئەلیكترۆنی بچێتە ژێرباری یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە 35 ساڵی 2007. ئەم نووسەرو رۆژنامەنووس و ئەكادیمی و یاساناسانەی ئیمزایان كردووە:

1- مەریوان وریا قانیع

2- سەردار هەركی/ یاسا ناس

3- رەوف بێگەرد

4- مەسعود عەبدولخالق

5- خالد دۆسكی

6- سەرتیپ جەوهەر

7- ئاوات عەلی – سەرۆكی دامەزراوەی نالیا

8- ئاسۆس هەردی

9- سەردار محەمەد

10- موحسین عوسمان

11- رێبین هەردی

12- شادمان مەلا حەسەن

13- شوان داودی

‎14- شوان محەمەد

15- رێبوار كەریم وەلی

16- دڵشاد مەجید

17- بورهان حاجی عەلی

18- هیوا قادر

19- ئارام سەعید

20- خالید سلێمان

21- د. هەردەوان نەقشبەندی – مامۆستای زانكۆ

22- ئەحمەد عەبدولقادر/ پارێزەر و یاساناس

23- مەكی ئامێدی

24- ئەیوب ئەنوەر – مامۆستای زانكۆ

25- ئیبراهیم عەباس

26- شیلان دەرگەڵە

print

 263 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*