سەرەکی » وەرزش » پەیوەندی بە میلانەوە كرد

پەیوەندی بە میلانەوە كرد

یانەی ئەی سی میلان رایگەیاند بۆندی ئەنتی ریبیچی كرواتی كردوە بە هەمیشەیی و ئەو یاریزانە بۆندێكی بۆ ماوەی 5 وەرز لەگەڵ یانەكە ئیمزا كردوە.

ریبیچ وەرزی رابردوو لە یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتەوە بەشێوەی خواستن رووی كردە میلان و ئاستی ناوازەی پێشكەش كرد.

لە بۆندی خواستنی ئەو یاریزانە مەرجێك هەبوو كە میلان دەیتوانی بۆندی ئەو یاریزان بكات بەهەمیشەیی و یانەكەش بڕیاری دا ئەو كارە بكات.

میلان لە بەیاننامەیەكی رەسمی رایگەیاندوە دوای وەرزێك یاریكردن بەشێوەی خواستن لە ریزی یانەكە ریبیچ بۆندێكی نوێی بۆ ماوەی 5 وەرز لەگەڵ یانەكە ئیمزا كردوە.

print

 79 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*