سەرەکی » هەمەڕەنگ » دوو بەشی تری جۆکەر بەرهەم دەهێنرێت

دوو بەشی تری جۆکەر بەرهەم دەهێنرێت

رەنگە ئەو سەرکەوتنە بەرچاوەی ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهان «خواکین فینیکس» لە فیلمی «جۆکەر»دا بەدەستیهێنا، بەڕێوەبەران و بەرهەمهێنەرانی کۆمپانیای (وارنەر برۆس)ی گەیاندبێتە ئەو باوەڕەی بڕیاربدەن دوو بەشی تر لەو فیلمە بەرهەمبهێنن و داوا لە خواکین بکەن رۆڵ لەو فیلمەدا ببینێت.

لەم سۆنگەیەوە پێگەی «زا میرۆر» بڵاویکردۆتەوە کە بەڕێوەبەران و بەرهەمهێنەرانی کۆمپانیای (وارنەر برۆس) بڕیاریانداوە کە دوو بەشی تری فیلمی جۆکەر بەرهەمبهێنن، بۆ ئەمەش لەئێستادا لەگەڵ «خواکین فینیکس» لەگفتگۆدان و دەیانەوێت ئەو سینەماکارە دیارە رازی بکەن کە رۆڵ لەو دوو بەشە نوێیەی فیلمەکەدا ببینێت، لەبەرامبەریشدا بڕی 50 ملیۆن دۆلاری بدەنێ.

print

 87 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*