سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵەبانی لە پێشوازیی باڵیۆزی ئەمریكادا:

قوباد تاڵەبانی لە پێشوازیی باڵیۆزی ئەمریكادا:

پێدادەگرین لەسەر گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ئەم داوایەشمان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا باس كردووە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەمیانی پێشوازیی لە ماپیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق، وتی: «پێدادەگرین لەسەر گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ئەم داوایەشمان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا باس كردووە.

لەكۆبوونەوەكەدا، كە رۆژی 14/9 لەهەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی وەك سەرۆكی شاندی باڵای هەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق و كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەولێر، دواپێشهاتەكانی گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵیان تاوتوێكرد. هاوكارییەكانی ئەمریكاش بۆ عیراق و هە‌رێمی كوردستان، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو، هەروەها دۆخی پەتای كۆرۆنا گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

لای خۆیەوە، قوباد تاڵەبانی، جەختیكردەوە لەسەر هەڵوێستی هەرێم لەبارەی گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ كەركوك و بەتایبەتیش بۆ بنكەی سەربازی كەی وەن ‌و رایگەیاند: لەگفتوگۆكانیدا لە بەغدا، ئەم باسەی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵ كردۆتەوە بەمەبەستی هاوكارییكردن و بەشدارییكردنی پێشمەرگە لەبەرقەراركردنی ئارامی و سەقامگیریی لەو ناوچانەدا، كە ئێستا هەردوولا تاوتوێی زەمینەو میكانیزم و رێوشوێنی گونجاو دەكەن بۆ چۆنێتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك.

print

 79 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*