سەرەکی » هەمەڕەنگ » كەركوك،شانۆگەری كورسییەكان نمایش دەكرێت

كەركوك،شانۆگەری كورسییەكان نمایش دەكرێت

بەسپۆنسەری نووسینگەی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیارە رۆژانی 22ـ23/9/2020، گروپی شانۆی هەوار شانۆگەری كورسییەكان لەسەنتەری رۆشنبیری كەركوك نمایش بكات.

شانۆی كورسییەكان نووسینی یۆژین یۆنیسكۆیە و نەژاد نەجم سینۆگرافیاو دەرهێنەرێتی و هەریەكە لەهونەرمەندان «هەوار فارس، هونەر شەوقی، هادی جوانڕۆ، مستەفا بەكر» رۆڵی تێدا دەبینن.

دەربارەی ناوەڕۆكی شانۆگەرییەكە نەژاد نەجم بەكوردستانی نوێی وت: شانۆیی كورسییەكان باس لەخێزانێك دەكات كە لە ژن‌و پیاوێك پێکهاتوون و لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە كە هەموو ئەوروپا تووشی جەنگ‌و كوشتن‌و كوشتارو كاولكاری‌و وێرانكردن بوونەوە لەداخی ئەم هەموو نەهاتمەتیانە كە بەسەریان هاتووە چونەتە دوورگەیەك كە دەوروبەریان هەمووی ئاو بووەو لەو شوێنە ژیانیان بردۆتەسەرو خۆیان گۆشەگیر كردووە. لەدوورگەكەدا رۆڵی ژیانیان بینیووەو پەیامیان بۆ خەڵك هەبووە كە لەكۆمەڵگەدا هۆشیارو چاكەكاربن‌و لەدرۆ‌و ململانێ دووربن، هەروەها باس لەناكۆكی نێوان ژن‌و پیاوێك دەكات كە ژنەكە مەبەستێتی بگاتە دەسەڵات، پیاوەكەش مرۆڤایەتی پیشاندەدات.

هێمن ئەحمەد

print

 69 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*