سەرەکی » هەواڵ » کۆبوونەوەی بێگەرد تاڵەبانی و راوێژکاری کشتوکاڵیی کونسۆڵخانەی هۆڵەندا

کۆبوونەوەی بێگەرد تاڵەبانی و راوێژکاری کشتوکاڵیی کونسۆڵخانەی هۆڵەندا

هۆڵەندا هاوكارێكی گرنگمانە لەبەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و لیژنەی هاوبەش لەنێوانمان دروست دەكەین.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 17/9/2020، لەگەڵ هانس سمۆلدرس، راوێژكاری كشتوكاڵی بۆ كونسوڵخانەی گشتی هۆڵەندا لە كوردستان و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغداد و شاندێكی یاوەری گفتوگۆمان كرد.

لە كۆبوونەوەكە باسمان لە هەماهەنگی نێوانمان كرد بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری، لەم چوار چێوەیە بۆ ئاسانكاری چەند هەنگاوێك دەگرینەبەر.

لیژنەیەكی راوێژكاری هاوبەش دروست دەكەین بۆ زانینی پێداویستیەكان و راهێنانی جوتیاران.

لێكتێگەیشتنێك لەنێوانمان واژۆ دەكەین بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.

هەروەها هەماهەنگی نێوانمان بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك بەشێوەی سیستەمی (PPP) هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت.

 111 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*