سەرەکی » هەواڵ » لاھور شێخ جەنگی: یەکێتی بۆ لەمەودواش داکۆکیکار و پارێزەری ماف و سەرجەم داخوازییەکانی پێکھاتەکانی کوردستان و عیراق دەبێت

لاھور شێخ جەنگی: یەکێتی بۆ لەمەودواش داکۆکیکار و پارێزەری ماف و سەرجەم داخوازییەکانی پێکھاتەکانی کوردستان و عیراق دەبێت

ھاوسەرۆکی یەکێتی پێشوازی لە سکرتێر و وەفدێکی باڵای بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١-١٠-٢٠٢٠، لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی دکتۆر سۆران جەمال تاھیر و دکتۆر میران محەمەد و سالار لالە سەرحەد، پێشوازیکرد لە یونادم یوسف کنا سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری و وەفدێکی باڵای بزووتنەوەکە.

ھاوسەرۆکی یەکێتی باسی لەوەکرد کە سیاسەتی یەکێتی لەبەرامبەر پێکھاتەکان لەسەر ھەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال دەبێ و بۆ لەمەودواش داکۆکیکار و پارێزەری ماف و سەرجەم داخوازییەکانی پێکھاتەکانی کوردستان و عیراق دەبێ بەتایبەت مەسیحی و کلدو ئاشوورییەکان.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا جەختی لە ھەماھەنگی و برەوی زیاتر لە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پێکھاتەکان کردەوە، راشیگەیاند: پێکھاتەکان دەبێ نوێنەری راستەقینەی خۆیان بن و بەدوور بن لە ھەموو جۆرە دەستێوەردانێک.

 191 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*