سەرەکی » هەواڵ » سوپاسنامە

سوپاسنامە

بە ناوی بنەماڵەی شاعیرو ئەدیبی کۆچ کردووی نەتەوەکەمانەوە مامۆستا (ع.ع.شەونم) ی باوکمانەوە ، زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزو لایەنانە و هەموو خزمان و هاوڕێیان و دۆستان ئەکەین ، سوپاسی سەرەخۆشیەکانتان ئەکەین چ لە ڕێی ئامادەبوونتان لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی تەرمی خوالێخۆش بوو یان بە بڵاو کردنەوەی پۆست و بروسکەی سەرەخۆشی لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا و لە ڕۆژنامەو گۆڤارو سایتە ئەلیکترۆنیەکان و کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و ڕادیۆو و ناردنی نامەی ئەلیکترۆنی لە ڕێی مۆبایل و زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزو دڵسۆزو شاعیر و شیعرو ئەدەب دۆستانەش ئەکەین کە لە پەیج و ئەکاونتە تایبەتەکانی خۆیانەوە پۆستیان داناوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا و ئەو بەڕێزانەیش کە بە نووسینی کۆمێنت و لایک و شێرکردنی پۆستەکان و تەلەفۆن کردن بەشداریان کردوە لەگەڵ ئەندامانی خانەوادەکەمان زۆر سەبووریمان هات.

زۆر سوپاسی هاو خەمی و هاوسۆزیتان ئەکەین، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و بەڕێزیشتان بەدوورکات لە هەموو نەهامەتی و تەنگ و چەڵەمەو ناخۆشیەک ، پەنا بەخوا ئەم کۆچە ئەبێت بە دوا کۆچی خۆشەویستانمان..

هەروەها زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە ئەکەین کە لە کاتی نەخۆشیەکەیدا لە نەخۆشخانە هاتن بە دەممانەوەو خزمەتیان پێشکەش بە خوالێخۆش بوو کرد و داوای لێ بوردنیش لە سەرجەم ئەو گۆڤارو ڕۆژنامە و سایتە ئەلیکترۆنی و ئەکاونتە تایبەتیانەی ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە هاوسۆزی و هاو خەمی خۆیان دەربڕیووە و ئێمە بەرچاومان نەکەوتووە ، زۆر سوپاسیان دەکەین و داوایان لێ دەکەین کە بەگەورەیی خۆیان بمانبەخشن.

لە کۆتاییا شیعرێکی مامۆستاتان پێشکەش ئەکەم کە ئەڵێت:

زانـا پیر نابێ ئەژی و ئەمێنێ داهێنـەر تۆوی زانین ئەچـێنێ
جەستەی ئەڕزێ و ئەپوكێتەوە بیرو ئەندێشەی ئەدرەوشێتەوە

ع.ع.شەونم

پەیجور ع.ع. شەونم

لەجیاتی بنەماڵەی مامۆستا ع.ع.شەونم

20/10/2020

 82 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*