سەرەکی » هەواڵ » ئازەربایجان و ئەرمینیا رێكەوتنی ئاگربەستی مرۆییان ئیمزاكرد

ئازەربایجان و ئەرمینیا رێكەوتنی ئاگربەستی مرۆییان ئیمزاكرد

سەرلەنوێ، حكومەتی ئازەربایجان و ئەرمینیا بەڵێنیاندا بە جێبەجێكردنی بڕیاری ئاگربەستی مرۆیی لە ناوچەی كاراباخ و ئەمریكاش پێشوازیی لە بڕیارەكە دەكات.

بەپێی راگەیەنراوێكی هاوبەشی نێوان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و هەردوو حكومەتی ئەرمینیا و ئازەربایجان، «هەردوولا رێكەوتن لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری ئاگربەستی مرۆیی لە ناوچەی كاراباخ و ئه‌مڕۆش رێكەوتنەكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە».

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی هەینی رابردوو، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، بەجیا لەگەڵ هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان كۆبۆوە. سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاش لە رێگەی تویتەرەوە رایگەیاند: ئەرمینیا و ئازەربایجان بە ئاگربەست رازی بوون.

 60 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*