سەرەکی » کەلتوور » ریفراندۆم لە نێوان هەڵە و راستیدا کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

ریفراندۆم لە نێوان هەڵە و راستیدا کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 259 لاپەڕەدا کتێبی «ریفراندۆم لە نێوان هەڵە و راستیدا» نووسینی شادمان مەلا حەسەن ئەندامی سەرکرادیەتی، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

ئەم كتێبە لە پێشەكییەك و سێ بەش و پاشكۆیەك پێكهاتووە.

بەشی یەكەمی باس لە چەمك و مانا و مێژووی گەشەكردنی ریفراندۆم دەكات. بەشی دووەم پێناسەیەكی جوگرافیای كوردستان و چۆنییەتی بڕیاردان لە پڕۆسەی ریفراندۆمی 25/9/2017ی هەرێمی كوردستان و چۆنییەتی ئەنجامدانی دەكات. بەشی سێیەمی بریتییە لە باسكردنی چەمكی مافی چارەنووس لەبڕیارەكانی كۆمەڵەی گەلان و رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و خەباتی گەلی كورد بۆ ئەم ئامانجە و پاشكۆكە لە دوو بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەمی هەموو ئەو نووسین و وتار و كورتە پۆستانەن كە نووسەر بەر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم نووسیویەتی و بڵاوی كردۆتەوە. بەشی دووەمی پاشكۆكە بریتییە لە نامەكەی تیلیرسۆن و ئاگاداركردنەوەكانی وڵاتان و نووسین و سەرنج چەند كەسایەتییەك لەسەر پڕۆسەكە.

 92 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*