سەرەکی » وەرزش » باكامبۆ ده‌بێته‌ گرانترین یاریزان له‌ مێژووی ئه‌فریقا

باكامبۆ ده‌بێته‌ گرانترین یاریزان له‌ مێژووی ئه‌فریقا

سیدریك باكۆمبۆی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی‌ كۆنگۆ و یانه‌ی‌ ڤیاریاڵی ئیسپانی ده‌بێته‌ گرانترین یاریزان له‌مێژووی تۆپی پێی كیشوه‌ری ئه‌فریقا ئه‌مه‌ش كاتێك ئه‌و یاریزانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ به‌یجین گوانی چینیه‌وه‌ ده‌كات.
باكامبۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ به‌هۆی باجه‌وه‌ نرخی په‌یوه‌ندی كردنی به‌ یانه‌ چینه‌كه‌وه‌ ده‌بێت به‌ 74 ملیۆن یۆرۆ به‌مه‌ش بڕی پاره‌ی بۆنده‌كه‌ی‌ له‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح و نابی كایتا زیاتر ده‌بێت و ده‌بێته‌ گرانترین یاریزانی كیشوه‌ری ره‌ش.
مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆندی باكامبۆ له‌گه‌ڵ ڤیاریاڵ 40 ملیۆن یۆرۆیه‌ به‌ڵام به‌هۆی جیاوازی له‌ باجی نێوان ئیسپانیاو چین بڕی پاره‌ی بۆنده‌كه‌ی‌ ده‌بێته‌ 74 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامه‌ی‌ لیكیپ ئاماژه‌وه‌ به‌وه‌ داوه‌ باكامبۆ به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ یانه‌ چینیه‌كه‌ رێككه‌وتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رامبه‌ر به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكات و موچه‌ی ساڵانه‌شی 18 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*