سەرەکی » مانشێت » سبەینێ تابلۆ بڵاودەبێتەوە

سبەینێ تابلۆ بڵاودەبێتەوە

سبەینێ 17/1/2018 لەگەڵ کوردستانی نوێ-دا پاشکۆی (تابلۆ) لەدوتووێی 12 لاپەڕەدا بڵاودەبێتەوە.
(تابلۆ) پاشکۆیەکی هونەرییەو تایبەتە بە(هونەری شێوەكاری)و مانگی جارێک «كوردستانی نوێ» دەریدەكات. پاشکۆکە «بەختیار سەعید» خاوەنی ناوەندی 7ڕەنگە بۆ بەکولتوورکردنی هونەری شێوەکاریی کوردی سەرپەرشتی دەکات، هەر لەم پاشکۆ هونەرییەدا جگە لەنووسین و بابەتی لێکۆڵەرو ڕەخنەگرو نووسەرو هونەرمەندو شێوەکارە کوردەکان، بەشێک لە بابەتەکانیشی لە زمانی «ئینگلیزی و ئەڵمانی و فەرەنسی و هۆڵەندی و عەرەبی و فارسی و ژاپۆنی و زمانەکانی ترەوە دەکرێن بەکوردی.
لە (تابلۆ)ی ئەمجارەدا ئەم بابەتانە بڵاوکراونەتەوە:
(ئەبستراکت توانایە یان راکردنە لەفۆڕم، قوتابخانە هونەرییەکان، د. رێبوار سەعید باس لەبەکارهێنانی رەنگ دەکات، ئامرازەکانی رەنگ، پەیوەندییەکانی شانۆو شێوەکاریی، گرافیتی هونەری دەنگ هەڵبڕین، هونەری چەمکی، سمکۆ تۆفیق خوێندنەوە بۆ گوتاری جوانی دەکات، هونەری هۆکوسای، ستیڤن دیکسۆن، ئەنیمەیشنێک دەربارەی ژیانی ڤان کوخ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*