سەرەکی » کەلتوور » کۆڕی کەژاڵ ئەحمەد و توانا ئەمین بەڕێوەچوو

کۆڕی کەژاڵ ئەحمەد و توانا ئەمین بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی ئەو چالاكییە ئەدەبیی و هونەرییانەی لەناو پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب دەکرێن، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١١/٢٠ كۆڕێكی شیعر خوێندنەوە بۆ هەریەك لە شاعیری كوردی ئازا و بوێر كەژاڵ ئەحمەد و نووسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین سازكرا.
لە كۆڕەكەدا هەریەك لە شاعیران چەند پارچە شیعر و پەخشانێكیان لە بەرهەمەكانی خۆیان پێشكەشكرد، دواتریش هەندێك لە كتێبە چاپكراوەكانیان بە ئیمزای خۆیانەوە پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.
لەبەشێكی تری مەراسیمەكەدا خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب و رێكخراوی رۆشنبیرانی كورد – بەریتانیا پێشكەش بە (كەژاڵ ئەحمەد و توانا ئەمین) كرا.
ڤینۆس تۆفیق

 

 47 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*