سەرەکی » وەرزش » دوای 5 ساڵ دابڕان ئیبراهیمۆڤیچ دەگەڕێتەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی سوید

دوای 5 ساڵ دابڕان ئیبراهیمۆڤیچ دەگەڕێتەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی سوید

دوای چەند جارێك قسە كردن لەسەر ویستی گەڕانەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی سوید زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی ئەستێرەی تۆپی پێ نزیكە لەوەی جارێكی تر درێسی هەڵبژاردەكەی بپۆشێتەوەو بەشداری یۆرۆی 2020 بكات.

دواین دەركەوتنی ئیبرا بە درێسی سوید لە یۆرۆی 2016 بوو بەدیاری كراوی لە یاری بەرامبەر بە بەلژیكا كە 109یەمین یاری بەدرێسی هەڵبژاردەكەوە كردو 61 گۆڵیشی تۆماركردوە.

پێگەی سڤینسك فوتباڵی سویدی دوپاتی كردۆتەوە ئەستێرەكەی میلان لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ یان ئەندرسۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی سوید و هاكان سوستراندی سكرتێنی گشتی هەڵبژاردەكە كۆبۆتەوەو گەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر گەڕانەوەی ئیبرا بۆ هەڵبژاردەكە.

بەپێی ئەو پێگەیە ئەندرسۆن بانگهێشتی زڵاتان دەكات بۆ ئەوەی بەشداری یارییەكانی یۆرۆی 2020 بكات كە هاوینی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

زڵاتان لە ئێستادا لە باشترین دۆخی دایە كە لەگەڵ رۆسۆنێری لە 6 یاری 10 گۆڵی لە خولی ئیتاڵیا تۆماركردوە.

 65 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*