سەرەکی » زانست » داهێنانێكی مێژوویی كۆتایی بە شێرپەنجە دەهێنێت

داهێنانێكی مێژوویی كۆتایی بە شێرپەنجە دەهێنێت

لەهەنگاوێكی گەورەی بواری زانستی پزیشكییدا، زاناكان توانیان لەڕێگەی تەكنیكێكەوە كە خانەشیرپەنجەییەكان دەكاتە ئامانج هەنگاوێكی تر بچنە پێشەوە لە شەڕی دژ بە شێرپەنجەدا.

تیمێكی زانایانی زانكۆی تەل ئەبیب لە ئیسرایل توانیان تەكنیكێكی نوێ بەكاربهێنن بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان كە پشت بەئامڕازەكانی ڕێككردنەوەی (DNA) دەبەستێت و هیچ زیان بە خانە ساغەكانی دەوری خانە نەخۆشەكە ناگەیەنێت.

ئەو زانایانە ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەو تەكنیكەیان لەسەر مشك تاقیكردووەتەوە و سەركەوتنی بەدەست هێناوە و ڕەنگە تا دوو ساڵی ئایندە هەمان تەكنیك بۆ مرۆڤیش بەكاربهێنرێت.

بەوتەی زاناكان ئەو جۆرە تەكنیكە هیچ پاشهاتێكی خراپی نابێت و ئەو خانە شێرپەنجەییەی بەو تەكنیكە نوێیە لەناو دەبرێت جارێكیتر چالاك نابێتەوە و سەرهەڵناداتەوە، هەروەها ئەو ڕێگەیە تێكرای تەمەنی تووشبوانی شێرپەنجە درێژ دەكاتەوە.

ئەو تیمە ئاماژەیان بەوەشداوەكە ئەوە یەكەمینجارە كە تەكنیكی ڕیككردنەوەی (DNA)بكرێت كە بە( كریسپەر) ناسراوە و بریتییە لە بڕینی بەشێك لە (DNA)بە شێوەیەكی كارا بۆ چارەسەری شێرپەنجەكە و ئەگەر ئەم تەكنیكە بەكاربهێنریت، ئەوا دەتوانن بەسێجار خانە شێرپەنجەییەكان لە ناوبەرین و هیچ خانەیەك نەمێنتەوە.

ئەو زانایانە ئەوەشیان ئاشكراكردووە كە تەكنیكەكەیان پێویستی بەگەشەپێدانی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی ڕادەی سەركەوتنی بگەیەننە ئاستێكی زۆر باش، چونكە ئەو خالە بنەڕەتییەی پێیگەیشتوون ئەوەیە كە دەتوانرێت خانە شێرپەنجەییەكان لەناوببرێت بێئەوەی زیان بە خانە ساغەكانی دەوروبەر بگەیەنرێت.

لە كۆتایشدا زاناكانی ئەو زانكۆیەی ئیسرایل ڕایانگەیاندووە ئەو مشكە تاقیگەییانەی تووشی شێرپەنجە بوون و بەم ڕێگە نوێیە چارەسەر كراون تێكڕای تەمەنیان بۆ دوو هێندە زیادی كردووە و ئاستی بە زیندوو مانەوەیان بە ڕێژەی (٣٠%) بەرزبووەتەوە بە بەراورد بەو مشكانەی هەمان نەخۆشییان هەبووە و چارەسەر نەكراون.

سەرچاوە: DW

 312 جار بینراوە