سەرەکی » دۆسێ » هەناردەی نەوتی عیراق روو لە زیادبوون دەكات

لەڕێی بەندەری فاوەوەیە

هەناردەی نەوتی عیراق روو لە زیادبوون دەكات

ماڵپەڕی «ئۆیڵ پرایس)ی جیهانی ڕادەیدەگەیەنێت، عیراق دەیەوێت هەناردەی نەوت بۆ ئاسیا زیاتر بكات، ئەمەش دوای ئەو گرێبەستەی لەگەڵ كۆمپانیای دایۆی كۆریای باشوور ئیمزای كرد بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی بەندەری فاز لە پارێزگەی بەسرەی باشووری وڵاتەكە.

بەپێی راپۆرتێك كە لەلایەن ماڵپەڕەكەوە لە 7ی كانوونی دووەمی 2021 بڵاوكرایەوە»هاوكات لەگەڵ ئەو تەنگژە داراییەی ئێستای رووبەڕووی عیراق بۆتەوە و پلانەكانی بۆ ئایندە لەڕووی زیادكردنی بەرهەمی نەوت بۆ 7 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا تا ساڵی 2027، بەغدا لەم ماوەیەی دواییدا پلانەكانی بۆ پتەوكردن و زیاتركردنی توانای هەناردەی نەوتی خاو لە باشووری وڵاتەكەوە بەڕێژەی 72% لە ماوەی سێ‌ ساڵی داهاتوو رایگەیاند».

لە راپۆرتەكەدا هاتووە»لەڕێی ئەو شادەمارە گرنگەوە، بەغدا گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای دایۆی كۆریای باشوور بۆ ئەندازیاری ئیمزا كرد لەپێناو دروستكردنی بەندەری سەرەكی فاو بۆ هەناردەكردن لە باشووری بەسرەوە كە تێچووەكەی 2.625 ملیار دۆلارە».

ئەو ماڵپەڕە جیهانییە بڵاویكردەوە»بەشێوەیەكی فراوانتر وەزارەتی نەوتی عیراق خواستی خۆی بۆ زیاتركردنی توانای عەمباركردنی نەوت لە بەندەری فاوەوە بۆ 24 تەنكەر خستەڕوو كە هەر تەنكەرێك 58 هەزار مەتر سێجا دەگرێت و كۆی توانای عەمباركردنی دەگاتە نزیكەی 8.76 ملیۆن بەرمیل».

هەروەها دەڵێت»ئەو عەمبارە دەخرێتە سەر عەمبارەكانی تری ئێستای بەندەرەكە لە پلانی فراوانكردندا كە وابڕیاربوو بەر لە تێكچوونی رەوشی ئەمنی لە ساڵی 2006وە دەست بەكاركردن بكرێت تێیدا».

ماڵپەڕی (ئۆیڵ پرایس) لە زاری ریچارد ر برۆنز شرۆڤەكاری ئابوری لە دامەزراوەی ئینێرجی ئسپكتس لە لەندەن ، بڵاویكردەوە»دروستكردنی دامەزراوەی هەناردەكردنی لەو جۆرە، هاوشانە لەگەڵ ئەو راستییەی كە زۆربەی هەرە زۆری هەناردەی نەوتی عیراق لەڕێی بەندەری بەسرەی باشووری عیراقەوەیە».

بەپێی ماڵپەڕەكە»لەڕێی ئەو بۆریانەی لەژێر زەوییەوە راكێشراون، نەوت دەگاتە بەندەری بەسرە، بەڵام دەركەوتوو ئەو بۆریانە لەئێستادا كۆن بوون و پێویستییان بە نۆژەنكردنەوە هەیە، بۆیە لەوێوە نەوتی خاو رێگە دەگرێت بۆ گەیشتن بە بەەندەری هەناردەكردنی سەرەكی لە بەندەری فاو و لەێدا عەمبار دەكرێت و تێكەڵ دەكرێت».

برۆنز پێیوایە»بەو هۆیەی پێشتر وەبەرهێنانی گونجاو نەكراوە لە بەندەرەكەدا بۆ فراوانكردنی توانای عەمباركردن و وەرگرتنی زیادەی بەرهەمی نەوت، عیراق ناچار بووە نەوتەكەی لە هەمان ئەو كێڵگانەی بەرهەم دەهێنرێن بەجێبهێڵێت، ئەمەش وایكردووە ئاستەنگ لەبەردەم درێژەدان بە بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت دروست بكات».

شرۆڤەكارەكەی ئابورییەكەی دامەزراوەی ئێنێرجی ئسپكتس دەڵێت»ئەو كێشەیە ئاستەنگ بوو لەبەردەم زیاتركردنی بەرهەمی نەوتی خاوی مامناوەند لە بەسەرە كە جۆرە نەوتێكی باش و نوێیە و تێكەڵەیەكی نەوتی سوك و قورسی بەسرەیە و بە سەرچاوەیەكی تری داهاتی دارایی دادەنرێت».

شرۆڤەكارە ئابورییە نێودەوڵەتییەكە پێیوایە»لەگەڵ تەواوبوونی پرۆژەی فاودا، ئەوا رەوشەكە زیاتر لەبار دەبێت بۆ رەوانەكردنی نەوت بۆ بەسرە كە لە عەمبارەكانی SPMدا دادەنرێن و پێنج دانەن و چوارییان لەحاڵەتی بەكارهێناندایە و ئەوی تر نۆژەندەكرێتەوە و ئامادە دەكرێت».

ماڵپەڕی (ئۆیڵ پرایس) لە راپۆرتەكەیدا باس لە پرۆسەكانی فراوانكردن دەكات لە توانای سەكۆكانی باركردن لە خۆری عەمیە و سەكۆی باركردن لە بەسرە»هەر لەو چوارچێوەیەدا عیراق هەوڵ دەدات توانای هەناردەكرلادنی نەوت دووهێندە بكات، بۆیە لە كۆتایی 2020 رێكەوتنی لەگەڵ كۆمپانیایەكی بناسازیی دەریایی هۆڵەندی بۆ بنیاتنانی دوورگەیەكی پیشەسازیی لە باشووری سەكۆی باركردنی بەسرە لە ئاوەكانی كەنداو ئیمزاكردووە، لەگەڵ پرۆژەیەی دوورگەیەكی پیشەسازی تر كە 4 میلی دەریایی لە باشووری سەكۆی بەسرەوە دوورە».

راپۆرتە نێودەوڵەتییەكە دەڵێت»سەكۆی هەناردەكردنەكە بەو دوورگانەوە دەبەستلارێتەوە كە چوار لەنگەر بۆ كەشتییەكان لەخۆدەگرن و چەند دامەزراوەیەكیشیان تێدایە كە لە یەك كاتدا جێگەی چوار نەوت هەڵگری زۆر گەورەیان تێدا دەبێتەوە و هەریەك لەو نەوت هەڵگرانەش دەتوانن نزیكەی 320.000 تەنی مەتری هەڵبگرن».

هەر لەو چوارچێوەیەدا، سیمۆن واتكنز، پسپۆڕی ئابوری نێودەوڵەتی دەڵێت»راگەیاندنی گرێبەستەكەی عیراق لەگەڵ كۆمپانیای دایۆ، دوای ماوەیەكی كەم بوو لە راگەیاندنەكەی وەزارەتی نەوت سەبارەت بە پێشكەوتنی وتوێژەكان لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای برتش پترۆڵیۆم و ئینی ئیتاڵی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی گۆڕینی هێڵە بۆری نەوت لەژێر ئاوەوە بە تێچووی 400 ملیۆن دۆلار كە هێلە بۆری سەكۆیەكی سەرەكی نر لە خۆی عەمیە لەخۆدەگرێت».

هەروەها دەڵێت»چاوەڕوان دەكرێت ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی زساتركردنی پلانەكانی فراوانكردنی هەناردەكردنی نەوت بە بڕی 1.8 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا لەڕێی بەندەری فاوەوە بۆ سەكۆی بەسرە كە پێشتر پلانی بۆ دانرابوو لە ساڵی 2020دا تەواوبكرێت».

پرۆژەكە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا راگیرا، و لە كاتێكی دواتری ساڵەكەدا دەستیپێكردەوە لەڕێی بەستنی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای دایۆی كۆریای باشوور بە تێچووی 2.625 ملیار دۆلار، ئەمەش بەشێوەیەكی پراكتیكی دەبێتە هەنگاوی یەكەم بەرەو پەرەپێدانی بەندەری فاو.

دەكرێت ئەم پرۆژەیە ببێتە مایەی ئەوەی كە چی دی عیراق تەنیا پشت بە بەندەری ئوم قەسر نەبەستێت بۆ باركردن و داگرتن لەو كەشتیە بارهەڵگر و نەوتهەڵگرانەی لە بەندەرەكانی تاكە دەروازەی دەریایی وڵاتدا لەنگەر دەگرن.

 78 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*