سەرەکی » کەلتوور » بۆ سێ دەیەی كوردستانی نوێ

بۆ سێ دەیەی كوردستانی نوێ

دێدەوانی یەعقوب

لە كوژانەوەی مۆمی 29 ساڵەی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ و پێكردنی مۆی 30 ساڵەی ئەو ڕۆژنامە رۆژانەیەی دوای ڕاپەرین زۆر كڵاو رۆژنەهەن كە مرۆ لیێان بڕوانێ و باس و بابەتی تایبەتمەندی ڕۆژنامەكە و ڕۆژنامەیی گشتی تێدابخاتەڕوو، بەتایبەت بۆمنێك كە لەژمارەی سفری رۆژنامەكە هاوكاروانی رۆژنامەكە هاتووم و جگە لەوەی خوێنەری هەمیشەیی رۆژنامەكەم وەك نووسەر و پەیامنێریش لەگەڵی هاتووم و تا ئێستاشدانەبڕاوم ، كەسێكی بەئاگای رۆژنامەكەم و دەكرێ لەزۆر لاوە لەرۆژنامەكە و سەروەریی وخزمەتەكانی و پێگەیاندنی كادرانی راگەیاندن وخزمەتكردنی رۆژنامەكە بە دەیان كەرت وكایەی نووسین بدوێم .

بەڵام دەمەوێ بۆ دوو وتەی مامی گەورەی كۆچكردوومان مام جەلال بگەڕێمەوە لەبارەی كوردستانی نوێ كە پێموایە ئەودوووتەی مام سەنگی رۆژنامەكە زۆر زیاتر دەخاتەروو .

مام لەباسی كوردستانی نوێ دەیگوت لەكوردستانی نوێ دا ئەزی تێدا شەرمەزارنیمە واتا مام پەندێكی چیرۆك ئامێزی كوردەواری دەهێنایەوە بۆپەسنكردنی كوردستانی نوێ.

هەروەك مام ئەوەشی دەگوت ئەگەر رەخنە دەگرن با رەخنەكانتان لە كوردستانی نوێ دا بڵاو كریتەوە ، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە كوردستانی نوێ لەلای مام چ سەنگ و گەورەیەكێكی هەبووە ؟.

بەراورد لە گەڵ ئەوڕۆژ و مانگ و ساڵەی كوردستانی نوێی تێدا بڵاووكراییەوە گۆڕانی زۆر لەڕووی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەی ڕوویانداوە و بەجۆرێك ئەوخێراییە گۆڕانكاریانە دەیان و سەدان دەستگەی راگەیاندن و رۆژنامەوگۆڤار و بڵاووكراوەوتەنانەت رادیۆوتیڤیشی بێ بەهاكرد و داخران و ناویشیان لە پانتای راگەیاندن نەما، بەڵام كوردستانی نوێ هاوكاروان رێی كردووە و نەك دانەبراوە بەڵكو بەجێشنەماوە و هێشتا خوێنەر و نووسەرانی زۆر رۆژنە چاوەریی دەرچوونی رۆژنامەكەن و سەرباری ئەوهەموو كۆسپ و تەگەری هاتۆتە پێش رۆژنامەكە لە باری سیاسی و دارایی و كارگێڕی كەچی رۆژنامەكە ملەی خۆی كردووە و لەگەڵ پێشكەوتن و پێویستی گۆڕانكاریەكان دا هەنگاوی هەلێناوە و وەك یادگارێكی مام و زۆرێك لە سەركردەو سیاسیەكان ونوسەران وخوێنەرانی ئەوێ رۆژێ و وەك پێویستی هەموو كاتەكان پیشوودرێژانە درێژە بە دەرچوونی دەدات و ئەمەش خواستی زۆرینەی خەڵك وخوێنەرانە ولەگەل چین وتوێژەكانی ناوكۆمەڵ لە سیاسی و ئابووری زان و هونەرمەنداند و وێژەوانان و كەس و كاری شەهیدان و پێشمەرگەو خوێنەری گشتی .

 54 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*