سەرەکی » هەواڵ » سلێمانی، ساڵی رابردوو 11771 منداڵ له‌ دایك بوون

سلێمانی، ساڵی رابردوو 11771 منداڵ له‌ دایك بوون

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا ئاماری ساڵی رابردووی له‌دایكبوونی خستۆته‌ڕوو كه‌ “11771 منداڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی فریاكه‌وتنی فێركاریی سلێمانی له‌ دایك بوون، كه‌ 5929یان كوڕ و 5842یان كچن”.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ “7211 منداڵیان به‌ سروشتی و 4424 منداڵیشیان به‌نه‌شته‌رگه‌ریی له‌دایك بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 216 حاڵه‌تی له‌دایكبوونی منداڵی دووانه‌ و 16ی سیانه‌ و دوو حاڵه‌تی له‌دایكبوونی چوارینه‌ش تۆماركراون”.

 63 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*