تا دێت ده‌نگی ناڕه‌زایی دانیشتوانی شاری تۆكیۆ دژی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆڵۆمپیاد له هاوینی ئه‌مساڵ له شاره‌كه‌یان زیاتر ده‌بێت و به‌پێی نوێترین راپرسیش له‌سه‌دا 80ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌یانه‌وێت ئۆڵۆمپیاد دوابخرێت یاخود هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ژاپۆن له ئێستادا له‌ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنادایه.
ئاژانسی كیودوی نیشتمانی راپرسیه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه كه دوپاتیكردۆته‌وه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی دژی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆڵۆمپیادن له هاوینی ئه‌مساڵ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه به‌تایبه‌ت كه مانگی 7ی ساڵی رابردوو ئه‌و رێژه‌یه له‌سه‌دا 60 بوو.
به‌پێی راپرسیه‌كه‌ی ئه‌مجاره له‌سه‌دا 35ی خه‌ڵكی تۆكیۆ ده‌یانه‌وێت ئۆڵۆمپیاد هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌و له‌سه‌دا 45یش داوا ده‌كه‌ن دوابخرێت بۆ ساڵی ئاینده.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه حكومه‌ت و لیژنه‌ی رێكخه‌ر سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیاد له‌كاتی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی دۆخی مه‌ترسیدار له شاری تۆكیۆ به‌هۆی توشبوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی شاره‌كه.
لای خۆشییه‌وه یۆشیهیدی سۆگای سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن رایگه‌یاند دوای ده‌ستكردنی به پێدانی ڤاكسین به هاڵاوتیان له مانگی داهاتوو كه‌سانی ناڕازی رای خۆیان ده‌گۆڕن.
65 جار بینراوە