ئەمڕۆ، لە مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، بەئامادەبوونی كارگێڕ و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، ئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتی لەسنووری پارێزگای هەولێر، كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆكرا دەربارەی دۆخی هەرێم و رۆڵی یەكێتی لە هاوكێشە سیاسییەكان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەداو جەختكرایەوە لە گرنگیی رۆڵی یەكێتی. لەوبارەیەشەوە ئامادەبووان هاوڕابوون كە دەبێت یەكێتی رۆڵی سەرەكی بگێڕێت لە چارەسەری كێشەكان و یەكلاكردنەوەی قەیرانەكاندا.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكە، تەرخانكرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دۆخی هەولێرو هەوڵەكانی یەكێتی بۆ خزمەتكردنی شارەكە، جەختكرایەوە كە «دەبێت بەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایدۆلۆژی، خزمەتی هەولێرو هەولێرییەكان بكرێت».
پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، ئایندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، چارەسەری كێشەی مووچەو دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ هاونیشتمانیان لەلایەن حكومەتەوە، تەوەری گرنگی كۆبوونەوەكە بوون و گفتوگۆی جددییان لەبارەوە كرا.
74 جار بینراوە