هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر “له‌ساڵی رابردوودا 32 رووداوی ته‌قه‌كردن و 65 تاوانی كوشتن له سنووری پارێزگاكه، تۆماركراوه”. له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ئكیدده‌كاته‌وه كه”پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ئاستێك بۆ دیارده‌ی چه‌كداریی، دابنێت و به كه‌م سه‌یری ئه‌و بابه‌ته نه‌كات”.
هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر سێ چێشتخانه‌ی سه‌روپێ و چایخانه‌یه‌ك
یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی بۆته جێگای بێزاریی خه‌ڵك و رۆژانه دووباره‌ده‌بێته‌وه، دیارده‌ی چه‌كداری و ته‌قه‌كردنه، به‌تایبه‌تی له شارێكی وه‌ك هه‌ولێردا، كه پایته‌ختی هه‌رێمه و نوێنه‌ری زۆربه‌ی وڵاتان و رێكخراوه بیانییه‌كانی تێدایه. ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن لێپرسراوانی شاره‌كه‌وه به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه “كه‌س له‌سه‌رووی یاساوه نییه و دیارده‌ی چه‌كداری كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت”. به‌ڵام رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن به‌رده‌وامن و دواهه‌مین رووداویش ته‌قه‌كردن بوو له سێ چێشتخانه‌ی سه‌روپێ (پاچه) و چایخانه‌یه‌ك له‌ناو سه‌نته‌ری شاردا.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، خاوه‌نی چێشتخانه‌كه، به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رابردوو، چوار كه‌س بۆ خواردنی سه‌روپێ، روویان له چێشتخانه‌كه‌مان كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌روپێمان نه‌مابوو، كێشه‌یان دروستكرد‌و هێرشیان كرده‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانی چێشتخانه‌كه‌مان و له دوو كاتی جیاوازدا چه‌كیان به‌كارهێنا، كه زیاتر له 500 فیشه‌كیان ناوه به چێشتخانهكهوهو زیانی زۆریان پێگه‌یاندووین و دوو كارمهندیشمان بریندارن.
به جددی كار بۆ ئاسایشی هاووڵاتیان بكرێت
یه‌كێكی تر له خاوه‌ن دوكانی سه‌روپێ، كه له‌ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا زیانی به‌ركه‌وتووه، له‌گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌دا بۆ كوردستانی نوێ، وتی: سه‌ره‌تا كه كێشه‌كه دروستبوو، پاش كه‌مێك چه‌كداره‌كان شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان كرد كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆیه ئێمه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كانمان ئاگاداركرده‌وه‌و هاتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و پێمانوتن شوێنه‌كه به‌جێنه‌هێڵن، چونكه ئه‌و چه‌كدارانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رۆیشتن و وتیان ئه‌گه‌ر هاتنه‌وه ته‌له‌فۆنمان بۆ بكه‌نه‌وه. دواتر وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، چه‌كداره‌كان جارێكی‌تر هێرشیان كرده‌وه سه‌رمان و به‌چه‌ندین جۆر چه‌ك ته‌قه‌یان له چێشتخانه‌و چایخانه‌كان كرد‌و زیانی زۆریان پێگه‌یاندین. ئه‌و خاوه‌ن چێشتخانه‌یه، ته‌ئكیدیكرده‌وه كه ده‌بێت به جددی كار بۆ ئاسایشی هاووڵاتیان بكرێت و گیان و ماڵیان بپارێزرێت، رێگه‌ش نه‌ده‌ن دیارده‌ی چه‌كداریی به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وامبێت و به‌و جۆره هێرش بكرێته‌سه‌ر دوكاندارو كاسبكاران و دوودڵی و گومانیان لا دروست ببێت.
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، كوردستانی نوێ په‌یوه‌ندیی كرد به هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڵام جگه‌له‌وه‌ی وتی: بۆ ئه‌و رووداوه له‌كاتی ئێستادا هیچ لێدوانێكمان نییه، به‌ڵكو له‌كاتی خۆیدا بۆچوونی خۆمان له‌سه‌ری ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا له‌باره‌ی دیارده‌ی چه‌كداریی له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، وتی: ئێمه به‌گوێره‌ی یاسا هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه چه‌ك هه‌ڵده‌گرن، ئه‌وانه‌شی ته‌قه‌ده‌كه‌ن و تاوان ده‌كه‌ن، ده‌ستگیرده‌كرێن و ده‌درێنه دادگا. هه‌روه‌ها له ئاماژه‌كردن به ئامارێكی رووداوه‌كانی ساڵی رابردووی پارێزگا هه‌ولێر، وتی: له‌ساڵی 2020دا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 32 رووداوی ته‌قه‌كردن هه‌بووه، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه 29 ته‌قه‌كه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون، هه‌روه‌ك 65 تاوانی كوشتن تۆماركراوه، كه له‌و ژماره‌یه‌ش دۆسێی 61 تاوان یه‌كلاكراوه‌ته‌وه و دراونه‌ته دادگا.
كێشه‌كان جێبه‌جێنه‌كردن و پێشێلكردنی یاساكانه
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه، باڵامبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، ئاماژه‌یكرد به‌یاسای ژماره 16ی ساڵی 1993ی په‌رله‌مانی كوردستان، تێیدا هاتووه “كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بێت چه‌ك هه‌ڵبگرن”، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا بینراوه، به‌داخه‌وه به‌هۆی دیارده‌ی چه‌كدارییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كێشه دروستبووه‌و هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی، وتیشی: كێشه‌ی هه‌رێم، نه‌بوونی یاسا نییه، به‌ڵكو كێشه‌كان جێبه‌جێنه‌كردن و پێشێلكردنی یاساكانه، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ئاستێك بۆ بوونی دیارده‌ی چه‌كداریی دابنێت و به كه‌م سه‌یری ئه‌و بابه‌ته نه‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه تێبینی ده‌كه‌ین، حكومه‌ت ئه‌وه‌نده گرنگی به‌و بابه‌تانه نادات.
باسی له‌وه‌شكرد كه ده‌بێت رێوشوێنه‌كان توندتر بكرێت و حكومه‌تیش كاری جددی بۆ بكات، چونكه به مانه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداریی به‌شێوه‌ی ئێستا، سه‌روماڵی هاووڵاتیان پارێزراو نابێت.
تاوانی جۆراوجۆر به چه‌ك
هه‌روه‌ها، نافیز مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ كوردستانی نوێ، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت چه‌ك هه‌ڵده‌گرن، هه‌روه‌ك كه‌مته‌رخه‌میی له‌سزادانی كه‌سانی سه‌رپێچیكاریش، كه تاوانی جۆراوجۆر به چه‌ك، ده‌كه‌ن، هۆكارێكی دیكه‌ی دیارده‌ی چه‌كدارییه. له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌شه‌وه، جه‌ختیكرده‌وه كه “له هه‌ولێردا، كه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه و نوێنه‌ری زۆربه‌ی وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تێدایه، ناكرێت خه‌ڵكی به‌و شێوه‌یه ههڵبكوتێتهسهر خه‌ڵك و كاسبكاران و زیانیان پێبگه‌یه‌نن”.
76 جار بینراوە