سەرەکی » هەمەڕەنگ » (زەنگ) نوێترین بەرهەمی خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردەپەڕە 2

(زەنگ) نوێترین بەرهەمی خانمە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە

(زەنگ) نوێترین بەرهەمی هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە کە وەک زەنگێک دەدرێت بە گوێی دەسەڵاتداراندا بۆ ئاوڕدانەوە لە میلەت بڵاودەکرێتەوە.

لە لێدوانێکدا خاتوو ئەمەل سەعید کوردە وتی: «زەنگ» کارێکی نوێمە، بەرهەمەکە تایبەتە بەدۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان، زەنگێکە بۆ دەسەڵات هەتا هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن بەرامبەر بە خەڵک، بەتایبەت کاتێک دێتە سەر مافی خەڵک و مووچە و بژێویان.

وتیشی: لەم بەرهەمەدا پریشکی شانازییەکی گەورەم بەرکەوت کە پەرەگرافێک بەدەنگی نووسەر و هونەرمەند دکتۆر دڵشاد مستەفا لەناو گۆرانییەکەدا هەیە و خۆی دەیخوێنێتەوە، وەک تەواوکارییەک بۆ مانای گۆرانییەکە.

شایانی باسە ئێستا ئەم بەرهەمەی خاتوو ئەمەل سەعید لەسەر چەناڵی یوتوبی رۆژ پرۆدێکشن بڵاوکراوەتەوە.

 184 جار بینراوە